. . . .


27 Mar 2016

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە کۆنفڕانسی پەیەدە، لە شاری ڤێسترۆس،ی وڵاتی ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ ی مارسی ٢٠١٦، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری ڤێسترۆس،ی وڵاتی سوئید، لە بڕگەی یەکەمی کۆنفڕانسی پارتی یەکیەتیی دێموکراتیک (پەیەدە)، بەشدار بوون. هەیئەتی حیزب لەم کۆنفڕانسە دا، بریتی بوون لە بەڕێزان: حەسەن حاتەمی، مەسعوود دیماسی، خاتوو موژدە عەزیزی و سامان ئاڕمەند.
لەو کۆنفڕانسە دا، هاوڕێ حەسەن حاتەمی ئەندامی ڕێبەری حیزب، یەکێک لەو چەند کەسە بوو کە قسەیان کرد. ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانی دا: لە لایەن کۆمیتەتی سوئێدی حدک وە پیرۆزبایی فێداڕالیزمی تازە ڕاگەیاندراوی رۆژئاوای نیشتمانی لە هەموو تێکۆشەرانی ئەو دەڤەرە و نەتەوە و کەمایەتییەکانی کرد. شکۆدار بوونی پتری نەورۆزی ٢٧١٦ ی کوردی لە ژێر تیشکی کەش و هەوای ئازای دا، هەروەها فیدڕالیزمی باشووری کوردستان – کە هەردووکیان بەرهەمەکانی درێژەدانی ئیدەکانی کۆماری کوردستانن و هەوڵ دان بۆ چەسپاندنی فێدراڵی وەک باشوور کە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ڕاگەیێندرا و پاشان بە یاسایی کرا. بەرخۆدانی کۆبانێ و بەتایبەتی کچان و ژنانی کە نەسرین محەممەد عەبدوڵڵای فەرماندەی یەپەژەی بە جلو بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانەوە بردە کۆشکی سەرکۆماری فەڕانسە، کە دوای ناپلێئۆن وێنەی نەبووە. بە ئاماژە بەقسەکانی عوسمان بایدەمیر کە وتبووی: ئانکارا، تاران، بەغدا و دیمشق دۆستی کورد نیین؛ حاتەمی زیادی کرد کە بەداخەوە، ئەمریکا، فەڕانسە، ئینگلستان و رووسیەش دۆستی کورد نیین. بەڵام پێویستە لە درفەتەکان کەڵکی پێویست وەرگرین. تەنیا یەکگرتوویی و یەک رێزی نەتەوەیی دەتوانێ باشترین هێز و گەورەترین پشتیوان بێ. پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک گەورەترین هێز، ئەرکی پتری بۆ یەکریزی و کۆدەنگی لەسەرشانە. سەرکەتوو بی کۆنفڕانسەکەتان.
پێویستە ئاماژە بکرێ کە: بەڕێز ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە،ش بە تەلەیفون وێڕای شی کردنەوەی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و کۆبوونەوەی ژێنڤ،ی ٣ و پەڕاوێز خستنی کوردەکان، کە بووە هۆی ڕاگەیاندنی فێدڕالیزم هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفڕانسەکەیان خواست.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی سوید
hdk-pyd2016-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 398 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact