. . . .


27 Mar 2016

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە ئاهەنگی جێژنی نەورۆز لە وڵاتی سوی?


ناوەندی هەواڵ- سویس: به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ كوردستانیانی سویس جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆزكرا. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی مارسی ٢٠١٦ ، له‌ شاری فریبوورگی سویس به‌ شكۆیه‌كی گه‌وره‌ و به ‌به‌شداری ده‌یان كه‌سایه‌تی هوونه‌ری، گرووپی موزیک و هه‌زاران كه‌س له‌ كوردستانیانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان جه‌ژنی سه‌ری ساڵی كورد(نه‌ورۆز) پیرۆزكرا. لە سەر بانگهێشتی کومیتەی پارتی کرێکارانی کوردستان پکاکا، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس، بە سەرپەرستی هاوڕێ زاهیر شاعیری بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو وڵاتە بەشداری ئەو ئاهەنگە بوون.
لە بەشی پەیامەکاندا، پەیامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانرابوو بۆ نوێنەرایەتی حیزبی ئێمەک لە لەو بەشە دا هاوڕێ زاهیر شاعیری، پەیامی ڕۆژهەڵات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی پێشکەش کرد.
له‌و په‌یامه‌دا وێڕای پیرۆزبای ئه‌م ڕۆژه‌ گه‌وره‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ هه‌موو كوردستانیان، ئاماژه‌ به‌ هه‌لوومه‌رجی گشتی ئێستای چۆار گۆشه‌ی كوردستان وهیواكانی كۆماری كوردستان و خه‌باتی پڕ سه‌روه‌ری حیزبی قازی به‌ كورتی بۆ به‌شداران باس كرا. له‌ وته‌كانی شاعیری دا هاتبوو كه‌ هه‌رچه‌ن ئێستا به‌ڕواڵه‌ت ئاگری خه‌بات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كزه،‌ به‌ڵام خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ژێر ڕووناكایی ڕێبه‌رایه‌تی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی حدك دا وه‌ك بۆركانێك ئاماده‌ی فوواره‌كردنه‌، تا به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین دووژمنی به‌شه‌ریه‌ت و گه‌لی كورددا واته‌ كۆماری ئیسلامیدا بته‌قێته‌وه‌.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
newrozi2016-pkk-hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 457 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact