. . . .


17 Mar 2016

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ٢٨ ساڵەی کیمیابارانی هەلەبجە لە واشنگتۆن?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی چوار شەممە ١-٣-٢٠١٦ی زایینی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینگتۆندیسی، ڕێوڕەسمێکی بۆ یادکردنەوەی ۲۸ سالەی یادی شیمیای بارانی هەلەبجە پێکهێنا.
کۆرەکە لەجان هاپکێن یونیوێرسیتی بە بەشداری نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و جەندین کەسایەتی کورد و ئەمریکایی پێک هات و سەرەتای بەرنامەکە بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتی هەڵەبجە دەستی پێکرد و پێشکێش کاری بەرنامە ساشا توپراک، کورتە وتارێکی سەبارەت بە شیمیای بارانی هەڵەبجە و ئەنفال بۆ بەشداربووان باسکرد. پاشان خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، باسێکی لەسەر کۆمەلکوژی کورد بە چەکی شیمیایی لە زەمانی رژیمی بەعس لە هەلەبجە و۳ جاریش لە لایەن داعش لەشەنگال پێشکەشی ئامادە بووان کرد. برگەیەکی تری بەرنامەکە نیشاندانی فیلمێکی دێکیومێنتاری بوو لەسەر هەڵەبجە و مندالە وون بووەکانی ئەو دەڤەر و بە یەک گەشتنەوەیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە دوای دەیان سال دووری و بێخەبەری.
لە بەشێکی دیکە بەرنامەکە دا یەکێک لە ڕزگابووانی شیمیای بارانی ئەو شارە بە ناوی یەرڤان سەعید باسی ئەو رۆژ رەش وپڕ لە مەینەتیەی کرد کە چۆن خەڵکی ئەو شارە قەتل و عام کران ئەوان چۆن توانیان بچنە ناو ئەشکەوتو و دوایی بەرەو ئیران هەلاتن.

پاشان بەرێز گاڤی وەکیلی کەیسی شیمیای بارانی هەلەبجە باسی چۆنیەتی کرینی موادی شیمیایی لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و چۆنیەتی بەکار هئنانی لەسەر مرۆڤەکان کرد.
پاشانی باسی ئەوەی کرد کە چۆن کاتی خۆی سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو سەردەمە دا باسی لە کەیسی کڕین و فرۆشتنی گازی کیمیاوی کرد، بەلام لەلایەن زڵ هێزەکان و بۆ مەسڵەحەتی خۆیان و حاشاردانی ۲ کۆمپانی ئاڵمانی و ۳ کۆمپانی فەرەنسی مەسەلەکە دیزە بە دەرخۆنە کرا. بەرێزیان هەروەها گوتی ئەوانەی کە لە رابردودا چەکی شیمیایان بۆ سەدام درووست دەکرد، ئیستا لە شەنگال هەمان کار دەکەن کە ئەویش کوشتنی کوردە.
پاشان لویس مارینۆ پارێزەری کەیسی دژی جینۆساید و بە ڕچەڵەک خەلکی ئارژانتینە، باسی سەردانی ئەو هەیئەتێکی هاوڕێی کرد بۆ کوردستان و لە نیزیکەوەسەردانی شەنگال و خەڵکانی ئەو ناوچەیان کردوە بۆ بە دێکیومێنت کردنی ئەو جینوسایدە. ئەو گوتی ئێستاش جینوساید و کۆمەڵکوژی لە ئاست دونیا دا هەر درێژەی هەیە، بەڵام لە بەر ناکۆکی زلهێزەکانی جیهان باسی لێوە ناکرێ. بەرێزیان گوتی کەدەبیت کاری زیاتر بکەین بۆ بە جینوساید ناساندی ئەو کۆمەل کۆژیانەی لە گەلی کورد کراون لەسەر ئاستی جیهان بەهاوکاری و وەدەست هینانی بەڵگەنامەی زیاتر.
دوایین بڕگەی ئەو سمینارە تەرخان کرا بۆ خاتوو نۆیامیک نیکۆلا، ئەندامی کارگێڕی موزەخانەی هۆلۆکۆست لە کانادا. ئەو باسی لە کۆمەڵکووژی هوتسیەکانی کرد لە ڕوواندا لە سالی ۲٠٠٥ دا کە لە ترسی گیانیان پەنایان بردبوو بۆ یەکێک لە کلیساکان کە ئەو لەوێ کاری دەکرد، بەڵام هەموویان لەبەر چاوی ئەودا کوژران بە بێ ئەوەی بتوانێت کارێک بکات. لەو کاتەدابیری بابەگەورەی دەکرەوە کە لەهۆلۆکاست چۆن گیانی لە دەست داوە. هەر بویە بەڵێنی داوە لە هەر جێگایەک کۆمەل کۆژی بکرێت، ئەو بچێت بەهاواری قوربانیانەکانەوە و هاریکارییان بکات، لە بەر ئەوەش چوتە کوردستان و لەگەڵ کوردانی ئیزیدی، شەبەک، کاکەیی و مەسیحی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی داعش دان و ئیستا روویان لە باشووری کوردستان کردووە دیداری کردوە بۆ بەدەست هێنانی بەڵگەنامەی زیاتر وهەروەها باسی یەکێک لە ڕزگابووانی گوندی کۆچۆ کرد کە چۆن لە کۆی ۱۲٠٠ نەفەری گوندەکەیان تەنیا ئەو بە برینداری ڕزگاری بووە. ئەو گوتی بۆ ئەوی کە ئەو ئازارە گەورە لە بیرچێتەوە دەبێت حکومەت و داودەزگای تایبەت دابمەزرێندرێن و بتوانین بەپلانی درێژ ماوە هەوڵی گێرانەوەی ئەو خەڵکە بدەین بۆ سەر دۆخی ئاسایی خۆیان و گەڕانەوەیان بۆ نیو کۆمەڵگە و هەول بدەین رابردو لە بیر بکەن و هیوایان لە دڵدا زیندوو کەینەوە بۆ داهاتوویەکی پرشنگدار. شایەنی باسە کە هاوڕێیان کامران باڵنور نوێنەری حیزب لە ئەمریکا و خەبات ئیبراهیم پوور بەرپرسی کومیتەی حیزب لە دەڤەری واشینگتۆن بەشداری ئەو بەرنامەیە بوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
بەشێک لە وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 432 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact