. . . .


16 Mar 2016

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی دانمارک،ی ح د ک لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە سا?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 16ی مارس بە یادی مەرگەسات و شیمیابارانی هەڵەبجە بۆ ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئەو مەرگە ساتە، ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ کە لە لایەن فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمە دا کە نوێنەری بەشێکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی وڵاتی دانمارک تێیدا ئامادە بوون، جەندین بابەت، وتار، شێعر و پەخشانی تایبەت بەو یادە پێشکەش کران. هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزب بە سەرپەرستی بەڕێز هیوا زەبیحی بەرپرسی کۆمیتە وبە هاوڕێیەتی بەریز ڕەحیم خالیدنژاد ئەندامی کۆمیتەی دانمارک بەشدارییان کرد لەو ڕێوڕەسمە دا کرد و پەیامی کومیتەی حیزبیان بە بۆنەی ئەو مەرگەساتە دڵتەزینە پێشکەش کرد. جێی ئاماژەیە بێجگە لە حیزب و لایەنە کوردستانییەکان دو حیزبی دانمارکی بەو ناوانە ( (social Demokrat و Enhedslisten ))بەشدارییان کرد و پەیامی هاوخەمی خۆیان پێشکەشی بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.
حیزبی دیموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک

بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 324 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact