. . . .


14 Mar 2016

بەڕێوە چوونی سمینارێک بە بۆنەی ٨ی مارس لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دیم?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان لە ئوتریش بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن سمینارێکی بۆ دوکتۆر عەلی مازوچی لە ڕۆژی ١٢ی مارس پێک هێنا.
لە سەرتا سمینارەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد و پاشان ڕێزی بەرنامەکان لە لایەن خاتوو سەیران ئەمینی خوێندرایەوە.
خاتوون بەهار هەمزەنژاد بەرپرسی یەکیەتیی ژنان دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، پاش بەخێرهێنانی مێوانانی سمینارەکە و لە لایەن یەکێتی ژنانەوە بە بۆنەی ئەو ڕۆژە، پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی ژنانی سەرانسەری جیهان و بەتایبەت ژنانی کوردستان کرد و خۆشحاڵی خۆی بەو بۆنەیەوە دەربڕی کە یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە ئوتریش بۆ یەکەم جار ٨ی مارسی وەکو سەمبولێکی دێموکراتیک و خەباتی ژنان بۆ مافی بەرانبەری ڕێز لێ دەگرێ. پاشان پەیامی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە لایەن خۆشکە شەهلا خزری خوێندرایەوە.
ئینجا نوبە گەیشتە کۆڕگێری سمینارەکە بەڕێز دوکتۆر عەلی مازوچی. بەڕێزیان لە وتەکانی دا بە ئاماژە بە خەباتی ژنان و مێژووی ٨ی مارس لە سەرەتاوە تاکو ئێستا، بوونی ڕۆژێکی وەهای بە گرینگ وەسف کرد. پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئوتریش لە لایەن هاوڕێ خدر هەمزەنژاد بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە و پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی ٨ی مارسەوە دەربری و بەڵێنی تازە کردەوە کە کۆمیتە لە هەموو بواریک دا هاوشانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بۆ مافەکانیان تێ دەکۆشێت و یارمەتی دەری ژنانی ماندوونەناسی حیزبەکەمان دەبێت.
لە کۆتاییی دا پارچە شیعرێک لە لایەن خۆشکە شەهلا خزری خوێندرایەوە و چەپکە گوڵێک بۆ دەست خۆشی و ماندوو نەبوون لەبەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئوتریش لە لایەن کورش حاجی عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەو ووڵاتە بە خاتوون بەهار هەمزەنژاد پێشکەش کرا.
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 497 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact