. . . .


10 Mar 2016

سەردانی بەشی پەیوەندییە نۆروێژییەکانی ح د ک، لە پەرلەمانی ئەو وڵات?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٩ی مارسی ٢٠١٦، ناسر قادرپور، بەرپرسی پێوەندیەکانی حدک دەگەڵ هێزە نۆروێژییەکان، سەردانی پارڵمانی نۆروێژی کرد و لە لایەن بەرێز یوروند ریتمان، ئەندامی پارڵمان و ئەندامی کۆمیتەی دەرەوە و دیفاعی پارڵمان پێشوازی لێکرا.
مەبەست لەو دیدارە، هێنانە بەرباسی رەوشی ئێستای مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و بە نیسبەت کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامی، بێ رێزی و سووکایەتی بە یارسانەکان و شوێنەپیرۆزەکانیان و هەڵبژاردنی ئەو دوایانەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بوو. هەروەها هاورێ قادرپوور، باسێکی گشتیشی لە سەر جێگە و پێگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد. لە لایەن بەرێز "ریتمان" بە گەرمی پێشوازی لەو باسانە کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربرێ بۆ ئەو دیدارە .و هیوادار بوو کە لە داهاتوو دا ئەو دیدارو چاوپێکەوتن و بیروراگۆرینەوانە زیاتر بێ

nasr-qderpoor22.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 665 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact