. . . .


7 Mar 2016

لە شاری زوریخی سویس، ڕێز لە هەردووک سەرکرد کورد پێشەوا قازی محەممە و ??


ناوەندی هەواڵ- سویس: كوردستانیان له‌ هه‌ر چوارئالیەن كوردستان له‌ وڵاتی سویس یادی هه‌ردووک سه‌ركرده‌ی كورد، پێشه‌وا قازی محە‌ممه‌د و نه‌مر بارزانیان كرده‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه6.03.2016ی زاینی لە لایان کۆمیتەی ناوچەی زوریخی حیزبی دێموکراتی کورستان و گرووپی ئارارات، و پارتی دێموكراتی كوردی سوریه‌ بۆ ڕێزنان لە هەرسەرۆک کۆماری شەهیدی کوردستان پێشەوا قازی محەممەد وسەرکردەی ناوداری گەلەکەمان ژنەڕاڵ مستەفا بارزانی و زیاتر ناساندنی مێژوی خەباتی نەتەوەی کورد و ڕوڵی ئەم دوو سەرکردە مەزنەی کورد بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، کۆڕێکی پڕ ناوەرۆکیان لە شاری زووریخ،ی وڵاتی سویس پێک هێنا. لەم کۆڕە دا کە دەیان کەس لە کوردستانیانی هەرچوار پارچەی کوردستان و چەندین ڕۆژنامەوان و کەسی بیانی تێیدا بەشداربوون، چەندین کورتە فیلم و وێنەی دیکۆمنتاری لەپەیوەندی لەگەڵ ئامانجی ئەم کۆڕەدا خرانە بەر سەرنجی بەشداران، چەندین وتار، هەڵبەست و هۆزانی تایبەت بەم یادەوەریە پێشکەش کران.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کوڕیادە دا لە لایەن هاوڕێ ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵی بەرپرسی کۆمیتەی ناوچه‌ی زوریخی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارێک پێشکەش کرا کەتێیدا سەرەڕای پەڕژانە سەر مێژووی خەباتی نەتەوەکەمان و ڕۆڵی سەرۆک کۆماری شەهیدمان پێشەوا و نەمر بارزانی و ڕێبوارانی درێژەدەری ڕێگاکەیان، باسێکی کورتیشی لەسەر هەلوومەرجی ئێستای خەباتی نەتەوەی کورد و سیاسەتەکانی حدک بۆ قۆناغی ئێستای خەبات پێشکەش کرد. پاشان لەلایان نوێنه‌ر و به‌رپرسانی چه‌ندین حیزب و ڕێكخراوه‌ی كوردستانی په‌یام و وتار له‌مه‌ڕ كه‌سایه‌تی ئه‌م دووسه‌ركرده‌ مێژویانه‌ كرا. شایانی باسه‌ پارتی دێموكراتی كوردستان، یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین حیزب و لایه‌نی دیكه‌ی كوردستانی په‌یام و وته‌ی خۆیان بۆ به‌شدارانی ئه‌م یاده‌وه‌ریه‌ هه‌بوو.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 369 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact