. . . .


1 Mar 2016

لە یەکەمین ساڵیادی مەرگی نابەوختی دا، چەپکە گوڵی ڕێز لێنان خرایە سە?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: لە یەکەمین ساڵوەگەری کۆچی نابەوەختی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگە و ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان هاوڕی عومەر حەمیدی، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ وێرای بنەماڵەی بەرێزی هاوڕی کۆچکردوومان کاک عومەر حەمیدی و بەشێکی بەرچاو لە هاوڕێیان و دۆستان، لە شاری واسا،ی وڵاتی فینلاند، بە نیشانەی هاودەردی و وەفاداری بۆ بنەماڵەکەی و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ گێانی پاکی نەمر کاک عومەر و درێژەدان بە رێبازەکەی، لە سەر گۆرەکەی کۆبوونەوە.
لەو ڕێوڕەسمە دا سەرتا هاوڕێ وەستا رەحمان لە سەر ژیان و خەباتی هاوڕێی نەمر کاک عومەر چەند وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. پاشان کاک موراد پەخشانێکی بەو بۆنەوە خویندەوە. لە کۆتاییدا بە دانانی تاجە گوڵینە لە سەر گڵکۆی ئەو ڕۆلە قارەمان و بە ئەمەگەی گەلەکەمان، رێز و وەفاداری خۆیان بەو رێباز و ئامانجە پیرۆزانەی کە کاک عومەری نەمر باشترین ساتەکانی تەمەنی خۆی بۆ تەرخان کردبوو نوێ کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 489 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact