ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی حیزبی شیوعی کوردستان لە ریکەوتی ٢١/٢/٢٠١٦ هاوڕێانمان لە وڵاتی ئوتریش لە ساڵڕۆژی شەهیدانی حیزبی شیوعی دا بەشداریان کرد.
پێویستە بگوترێ کە ئەم یادە بە دانانی پیشانگایەکی وینەی بەشێک لە شەهیدانی حیزبی شیوعی و هەروەها خوێندنەەی پەیام و شێعر و پەخشان بەرزڕاگیرا.
هەیئەتی حدک کۆمیتەی ئوتریش کە پێکهاتبوو لە محەممەدی فەقێ عەلی و خدر هەمزەنژاد، پەیامی کۆمیتەی حیزبیان بە بۆنەی ئەم ڕۆژە گەیاندە هەڤاڵانی حیزبی شیوعی لە وڵاتی ئوتریش.
حیزب و ڕێکخراوەکانی بەشدار بریتی بوون لە:
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستان سوریە
ماڵا کوردان لە ڤییەننا
مەڵبەندی کوردی لە وییەن