. . . .


23 Feb 2016

کۆبوونەوەی چەندین حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی لە وڵاتی سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە سەر بانگهێشتی پارتی ماف و ئازادییەکان،ی باکووری کوردستان " هاک پار"، ڕۆی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی فوریەی ٢٠١٦ی زایینی، چەندین پارت و ڕێکخراوی کوردستانی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ولاتی سویس، بە مەبەستی پێکهێنانی کۆدەنگی لە نێوان حیزب و ڕیکخراوەکاندا و بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمانەوە، لە دەوری یەک کۆبوونەوە.
لە سەرەتای ئەو دانیشتنە دا بەڕێز کەمال بورکای، کەسایەتی ناسراوی گەلەکەمان، چەند وتەیەکی سەبارەت بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی حیزب و ڕێکخراوەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەی ڕۆژهەلاتی کوردستان و بە تایبەت کێشەی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەو حیزبانە لە دەوری یەکتری. پاشان دکتور فەوزی قەدری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتە، خۆشحاڵی خۆی بەو کۆبوونەوەی دەربڕی و کۆدەنگی حیزبە کوردستانییەکان و گەلی کوردستانی، بە زامنی مانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایە قەڵەم.
پاشان هاوڕێ ڕەحمەت ئیبراهیمیان، نوێنەری حیزب لەو کۆبوونەوەیە، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو کۆبوونەوەیە، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە کۆنگرەی ١٦ی حیزبەکەمان و بڕیار و پەسند کراوەکانی ئەو کۆنگرەیە پێشكەش کرد. بەڕێز ئیبراهیمیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا گووتی: کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کاتو ساتێک دا بەسترا کە بارودۆخی ناوچەکە زۆر ئاڵۆزە و دۆخێکی نالەباری سیاسی و ئابووری بەرۆکی هەرێمی کوردستان گرتووە، هەر بۆیە کۆنگرە بە ئاوڕ دانەوە لە خەباتی ٧٠ سالەی حیزبمان و ئەزموون وەرگرتن لەو مێژووە پڕ هەوراز و نشێوە، هەوڵی دا سیاسەت و ستراتیژی داهاتووی حیزبمان لە ئاڕاستەی گوتاری نەتەوەیی و یەکڕیزی و تەبایی چین و توێژەکانی گەلەکەمان و حیزب و ڕێکخراوە پێشڕەوەکانی دا دابڕێژێتەوە و درێژە بە سیاسەتی تەبایی و یەکخستنی ناوماڵی کورد بدات.
لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە دا هەموو حیزب و ڕێکخراوە بەشدارەکان کۆک و هاوڕ بوو لە سەر پێک هێنانی کومیتەیەکی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە دۆزی کورد و پەیوەندی لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوە سویسییەکان و ڕاپەڕاندنی کاروباری دیپلۆماسی کورد و پیرۆز کردنی ڕۆژە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان. هەر لەو پەیوەندیی دا بڕیار درا کە مانگی داهاتووش هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوانە کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ بەدواداچوونی چۆنیەتی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە پێک بێنن.
ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی لەم کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوون بریتی بوون لە:

هاک پار " باکوور"
نٶینه‌‌‌ری‌‌ حکومەتی هه‌‌رێمی‌‌ کوردستان‌‌
حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان‌‌ ،،، کومیته‌‌ی‌‌ سوئیس
یه‌‌کێتی‌‌ نیشتمانی‌‌ کوردستان
پارتی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان‌‌
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردستانی‌‌ سوریه‌‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 501 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact