. . . .


18 Feb 2016

مانگی من


مامۆستا ئاشق

لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی کۆنگرەی شازدەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا، کە ڕۆژی ٦ /٢ / ٢٠١٦ پێک‌هات، ئەم پارچە شێعرەم خوێندەوە. سەردێڕی شێعرەکە "مانگی من"ــە. ئەوە دەقی شێعرەکە و ویدیۆکەی بەیەکەوە دادەنێم. هیوادارم توانیبێتم هیوا، بۆچوون و ڕوانینی خۆم دەو شێعرە دا دەربڕیبێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مانگی من
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاخ هەتا کەی مانگی کــــــــــــــــــــورد ون بێ بە بن هەورانەوە
شک نەبەم درزێکی ڕوون ڕۆژێـــــــــــــــــــک بە ڕووی ئاسمانەوە
سەیری مێژوو کە، ببینە داســـــــــــــــــــــــــــــــــتانی ژینی من
پڕ لە کێشە و کارەساتە و کـــــــــــــــــــــــــــەوتن و هەستانەوە
ژانی کۆبانێ لە ڕۆژاوای وڵـــــــــــــــــاتی لەتـــــــــــــــــــــــلەتم
زامی دێرسیم و هەڵەبجە و قاڕنـــــــــــــــێی پێ‌کـــــــــــــــولانەوە
کێ وەکوو من شار و دێی سووتان و کۆمەڵکوژ کــــــــــــــــرا
دەنگی ئەنفالبــــــــــــــــووانم ئێستاش دێ لە تـــــوێی هەرمانەوە
زۆر کەڕەت ویستیان لە ڕیــــــــــشەم دەن، پەل و پۆم هەڵبڕن
هەر پەلم هاویشت و ڕیشـــــــــــــــــــاژۆم بە کەس نەبڕانـــەوە
هەرچی هانام بردە بەر دادپەرەوەری و مافــــــــــــــــی مــرۆڤ
نەمدی قەت جارێک بەڕاستی یارمەتی و کاردانــــــــــــــــــەوە
"هرکسی از ظن خود شد یار من" باســــــــــــــی منــــــــــــــە
زۆر زیانم دی بە ناوی "یارمەتیـــــی دۆستـــــــــــــــــانە" وە
هەرچی دێ بیر و مەبەستـــــــــــــی بەرژەوەندیـــــی خۆیەتی
گشت بە زلهێز، ســــــــــــــووکەهێز، ناوچە و دەروجیرانەوە
مانگی من تا ئێستە جارێکیش لە لایەک هەڵنـــــــــــــــــەهات
خێل بوو چاوم، هێندی بڕوانم بە سەر شاخـــــــــــــــــــــانەوە
ئێستە وەختێتی لە هەر چوار لاوە خــــــــــــــۆرم بێتــــــە دەر
شۆقی بترووسکی بە سەر چوار کەرتی کوردستــــــــــــانەوە
یەک وڵات، یەک خۆر و یەک ئاڵام دەوێ گـــەر ل ێم‌گەڕێن
بەسیەتی، مردم بە دەست کەمتەرخەمــــــــــــــیی خـــزمانەوە
بەختی کورد ئەمڕۆ گەشە و گەر ناتـــــــــــــــەبایی لێ‌گەڕێ
ڕۆژی سەرکەوتن دەبینم، دوور نیـــــــە لێمانـــــــــــــــــەوە
ئاشق

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1400 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact