. . . .


25 Jan 2016

لە وڵاتی ئوتریش، بە پێکهێنانی سمینارێک ڕێز لە یادی ٧٠ ساڵە دامەزرانی


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش لە ڕیکەوتی ٢٣/١/٢٠١٦ لە وییەن پایتەختی وڵاتی ئوتریش ئێوارە کۆڕێکی بۆ ئەندامان و لایانگرانی حیزبی وهەروەها نوێنەرایەتی هێزە کوردستانیەکان پێک هێنا. ئەو بەرنامەی ئەم یادەکۆرە لە کاتژمێر ٦ ئێوارە، بە دەقەیەک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان لە لایەن بەڕیوەبەری بەرنامە خاتوو مونیرە نیگەهدار ڕاگەیەندرا.
لە لایەن کاک دوکتۆر عەلی مازوچی باسێک لە سەر کۆماری کوردستان پێشكەش کرا و پاشان پەیامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە لایەن کاک ئازاد عەلی نەجار بەرپرسی پارتی لە وڵاتی ئوتریش و پەیامی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە لایەن کاک حەمە کریم نوێنەری یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە ئوتریش پێشکەشی بەشداربووان کرا. هەروەها پەیامی حیزبی شیوعی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و بەڕێز کاک دوکتۆر فرود حەیدەری ویڕای ڕێز و سوپاس ئیشارەیان پێکرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێزگرتنە دا هاوڕێ محەممەدی فەقێ عەلی کورتە باسێکی لە ژێرناوی: "٢ی رێبەندان، تەمەنێکی کەم و وەرچەرخانێکی کرینگ لە مێژووی نەتەوەکەماندا' پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەی ئەم ئێوارەیەدا هونەرمەند شۆڕش مۆلای بە چەند پارچە موزیک، گەرم و گوڕی دا بە بەرنامەکە. بەشی کۆتای بریتی بوو لە سفرە وخوانی کوردەواری کە بۆ ڕیزگرتن لەم یادە لە لایەن ئەندامان و لایناگرانی حیزبیەوە ئامادە کرابوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بە خوێندنەوەی پەیام و ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی، ڕێزیان لە ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان گرت.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان
پارتی سەربەستی کوردستان

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 7590 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact