. . . .


25 Jan 2016

دیداری نێوان نوێنەری ح د ک لە ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیستی و سکرتێری ئ???


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی جانیوێری ٢٠١٦ی زایینی، بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست، لەگەڵ بەرێز لویس ئایالا سکرتێری ئەم رێکخراوەیە، لەبنکەی سەرەکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لەلەندەن کۆبوونەوە.
لەو دیدارە باسێکی گشتی سەبارەت بە باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و ئاڵووگۆڕە بەپەلەکانی ئەو ناوچەیە و هەروەها دواین سەردانی بەڕیزیان بۆ تورکیە هاتە بەرباس. هاوکات باس لە بارودۆخی نالەباری کورد لە باکووری کوردستان کرایەوە و ئاماژە بە هێرشی دڕندانەی حکومەتی تورکیە بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی باکوور کوردستان و کوشتن و گرتن و ئەشکنجە و ئازاری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەو بەشەی کوردستان دا کرا. ئەوە جگە لەوەی کە بەڕێز مەولوود سوارە دەور و کاریگەری ڕێکخراوی ئێس ئای لە هیورکردنەوەی بارودۆخی باکووری کوردستان بە گرینگ زانی. هەلوومەرجی باشووری کوردستان و شەڕی داعش تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەو دیدارەی پێک دێنا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا، بەڕیزان ئەیالا و سوارە، باسیان لە زەبروزەنگی ڕژیمی دژ بە کوردی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کرد و نوێنەری حدک، سکرتێری ڕیکخراوی سوسیالیستی نێونەتەوەیی لە بارودۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاگادار کردەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە بەڕێز ئایالا پشتگیری تەواوی خۆی و ڕێکخراوەکەی بۆ داوا ڕەواکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دووپات کردەوە.
بەشێکی تری ئەو چاوپێککەوتنە تەرخان کرا بۆ باسی و خواسی ئێس ئای و دوایین کۆبونەوەی ئانگۆلا کە لەمانگی نوامبری ٢٠١٥ دا گیرا و حیزبی دیموکراتی کوردستان، وەک تاکە حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە ئەندامی ڕەسمی و تەواو وەختی ئەو ڕێکخراوەیە.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 504 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact