. . . .


25 Jan 2016

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە سمینارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی جانیواری ٢٠١٦ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا، پێک هاتوو لە بەڕێزان مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری ح دک و فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو وڵاتە، لە سەر داوای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارییان کرد لە سمینارێک دا کە بۆ بەڕێز مەحموود رەزا، ئەندامی پارلەمانی عێراق ڕیکخرابوو. بەڕیز مەحموود رەزا لەو سمینارە دا باسێکی تێروتەسەلی لە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و ئامانج و مەبەستی حکومەتە زلهێزە جیهانییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکانی، لە ناوچەی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ڕوون کردەوە. بەڕێزیان ئاماژەی بە گرینگی نەوت و کانزا ژێر زەوییەکانی دیکەی ئەو ناوچەیە دا و بە فاکتەری سەرەکی زۆربەی شەڕو نەهامەتییەکانی ئەو ناوچەیە دایە قەڵەم.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
hdk-goran-sminar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 466 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact