. . . .


16 Jan 2016

کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی کۆمیتەی ئۆستفۆڵدی ح د ک ، پ د ک و پ د ک سوریە، لە ??


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی هەینی ١٥ی ژانوییەی ٢٠١٦ ی زایینی کۆبوونەوەیەکی دۆستانە بۆ هاوکاری و پێوەندی زیاتری حیزبەکان و کوردانی دانیشتوویی پارێزگای ئۆستۆڵدی نۆروێژ بە بەشداری کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ، پارتی دێموکراتی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریە لەو پارێزگایە پێکهات.
سەرەتایی کۆبوونەوەکە بەرێز مەحمود بڕۆ، ئەندامی سەرکردایەتی پدک ـ سوریە، باسکی تێرو تەسەلی لە سەر وەزعیەتی کورد لە وڵاتی نۆرۆیژ و ئەرکەکانی رەوەندی کوردی پێشکەش کرد.
دواتر حەسەن غەمبار، بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی حدک، داوای کرد کە بە هاوکاری هەموو حیزب و رێکخراوەکانی کوردستانی لە نۆروێژ، هەوڵ بدەین کەم وکوری و گرفت و کێشە حیزبی‌یەکان لە نێو کوردانی دانیشتوویی نۆروێژ رەنگدانەوەی نەبێت و بە رووحێکی کوردانە خەبات و تێکۆشان بکەین و کورد وەک نەتەوەیەکی ئازادیخواز کە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواکانی خۆی دەدا و دژ بە دیکتاتۆرانی زاڵ بە سەر کوردستان و تێرۆریستان دا خەبات دەکا، نیشانی کۆمەڵگای نۆروێژ بدەیەن. هەروەها با خەباتی ئێمە رەنگی کوردانەی پێوە دیار بێت هەتا حیزبی.
پاشان بەریز شەعبان نێروەیی، نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان، سپاسی بە دەنگەوە هاتنی هەردوو حیزب دێموکراتی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریەی کرد بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوە ٣ قۆلییە و پێشوازیان لە بیرورای هەردوو لایەن کردو و ئامادەگی خۆیان بە هەر چەشنە هاوکاری لەو بوارە دا دەربڕی.
hizbakan12016.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 555 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact