. . . .


20 Dec 2015

لە واشنگتۆنی پایتەختی ئەمریکا، ڕێز لە ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستا?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: شەوی شەممە ١٩/١٢/٢٠١٥ی زایینی، لەیەکێک لە ساڵۆنەکانی شەنتیلی ڤیرجینیا، بە بەشداری ئەندام و دۆستانی حیزبی و نوێنەری بەشێک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نێشتەجێی ئەو دەڤەرە، ۲٦ی سەرماوەز رۆژی پئشمەرگە وئاڵای کوردستان بەرز راگیرا. سەرەتای بەرنامەکە بە وتیە بەخێرهێنانی بەڕێوەبەری بەرنامە کاک شەریف حەسەنزادە و سروودی ئەی رەقیب و یەک دەققە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەست پئکرد. پاشان پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن لە لایەن کاک خەبات ئیبراهیمپوور خۆیندرایەوە. لە بەشێکی دیکەی بەرنامە دا وتارئکی جوان لەسەر پئشمەرگە لەلایەن دکتۆر کەماڵ حەسەنزادە خوێندرایەوە. ئینجا شێعرێکی پڕ لە هەستی جوان و نێشتمانە پەروەرانە و لە بۆ وەسفی پێشمەرگە و گەورەیی ئەو مرۆڤە خۆنەویستانەی کە بە درێژایی مێژوو پارێزەری کوردستان بوون لە لایەن بەشدار هاروتی خوێندرایەوە و پاشان بروسکەی پیرۆزبایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ رۆژی پئشمەرگە پئشکەش کرا. بە شێعرێکی جوان لە لایەن کاک سیامەند خوسرەوی بۆ پێشمەرگەی کوردستان بەرنامەکەی درئژەی کێشا.
ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، بە هەڵپەڕکێ و شایی کوردەواری تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 529 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact