. . . .


17 Dec 2015

بەشداری شاندی کۆمیتەی دانمارکی ح د ک له رێورەسمی رێز گرتن له رۆژى ئاڵ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی پێنجشەممە ١٧ ی دسامبری ٢٠١٥ی زایینى فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردیەکان (ئینسیاتیڤ) لە وڵاتی دانمارک بۆ پیرۆز کردن و بەرز ڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان رێورەسمێكی بەشکۆی به بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی دانمارک و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەندامانی کۆمەڵه کوردییەکان پێکهێنابوو. لەو ڕێوڕەسمە دا بە خوێندنەوەی شیعر و پەخشان و پێشکەش کردنی چەندین وتاری تایبەت بەو ڕۆژە لە لایەن بەشدارانەوە و بڵاو کردنەوەی کەیک و شێرینی ڕێز لە ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان گیرا. پێویست بە ئاماژەیە کە لە سەر بانگهێشتی فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردییەکان شاندێكی کۆمیتەى حیزبی دیموکراتی کوردستان به سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندوست بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتە، بەشداری رێورەسمەکە بوون و پەیامی کۆمیته له لایەن خالید ڕەواندوست خوێندرایەوه. شاندی حیزب له لایەن بەرێوەبەرانی رێورەسمەکەوە به گەرمی پێشوازی و پیرۆزباییان لێکرا.
حیزبی دێمو کراتی کوردستان ـ کۆمیتەى دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 451 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact