. . . .


15 Dec 2015

به‌رێوه‌چوونی سمینارێک له ژێر ناوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرس، راڤه


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: کۆمه‌لێک چالاکی سیاسی بۆ تاوتوێ کردنی خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سمینارێکیان له شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ١٣ی دێسامبری ٢٠١٥ به‌رێوه‌برد. ئه‌م سمیناره له سێ پانێل پێک پێکهاتبوو که پانێلی یه‌که‌م بۆ نوێنه‌ری حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پانێلی دووهه‌م بۆ چالاکانی سیاسی ته‌رخان کرابوو. لە پانێلی یه‌که‌مدا نوێنه‌ری حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له روانگه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆیانه‌وه باسیان له چۆنێتی خه‌بات و ئه‌رک و پێداویستییه‌کانی قۆناغی ئێستاکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد. له پانێلی دووهه‌میش چالاکانی سیاسی، له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه په‌رژانه سه‌ر شێوه‌کانی خه‌بات، ئاسته‌نگ و که‌م و کۆڕییه‌کانی شێوه‌ی خه‌بات له رابردوودا، چۆنێتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داهاتوو، رێبه‌ریی و کێشه‌ی رابه‌ری سیاسی، رێکاره‌‌کان و چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌ری دیکه‌ که‌وتنه به‌ر باس و لێدوان. شایانی باسه که له حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌یئه‌تێک که له هاورێیان شوکری ته‌ریق، کامران عوسمانپوور، ڕەحمان قوربانی، خاتوو سەیران بایزیدی و براییم نەمەشیری پێک هاتبوو به‌شداری ئه‌م سمیناره‌یان کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیتەی ئالمان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 376 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact