. . . .


12 Dec 2015

لە نۆروێژ رێز له‌ رۆژی پێشمه‌رگه‌ی و ئاڵای کوردستان گیرا


ناوەندی_هەواڵ: رۆژی ١١ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، به‌رامبه‌ربه‌ ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای ‌و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، رێوره‌سمێکی رێز لێنان لە رۆژه‌ پیرۆزه‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران و کوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژه‌وه لە لایەن کۆمیتە ناوچەی ئۆسلۆ، ئاکەشهووسی حیزبی دێمکراتی کوردستان‌ به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" که‌ له‌لایه‌ن هونەرمەندی لاو فەرهاد ئالانیەوە پێشکەش کرا ده‌ستی پێکردو پاشان بۆ رێز گرتن له‌ خه‌بات‌و گیانبازیی شه‌هیدانی کوردو کوردستان، چه‌ند ساتێک بێده‌نگیی راگیرا.
پاشان له‌ لایه‌ن بەرێزان جوانە وەیسی و سیروان بەرزیگەر وه‌ک به‌رێوه‌به‌رانی به‌رنامه ‌به‌ خێرهاتنی به‌شداربوانی جێژنه‌که‌ کرا و ناوبراوان به‌ چەند کۆپلە شێعری شۆرشگێرانه‌ جێژنه‌که‌یان کرده‌وه.‌
ئه‌مجار په‌یامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز له‌ لایەن بەرێزان خوسرەو قادری، ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتەی حدک و مەحبوب رەحیمی بەرپرسی یەکێتی ژنان لە نۆروێژ پێشکه‌شکرا.
پەخشانێک بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەوە لە لایەن حەسەن بێورانی خوێندرایەوە.
دوایین به‌شی رێوره‌سمه‌که‌ به‌ شایی‌و هه‌ڵپه‌رکێی به‌شداران‌و به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش شۆرش بۆکانی، فەرهاد ئالانی و سیروان عەبدوڵڵاهی تا کاتژمێر ١١.٣٠ی نیوە شه‌و به‌رده‌وام بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی نۆروێژ

وێنەگر: پیران قادرزادە


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 934 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact