. . . .


11 Dec 2015

دیداری نێوان هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حدک و پارتی سویسیال دیمو?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زی ٢٠١٥ لێژنه‌ی پێوه‌ندییه‌ سویدییەکانی کومیتەی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان، پێکهاتوو لە هاوڕێیانی عەزیز سەیدنژادیان بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کومیتە و هاوڕێیەتی موژدە عەزیز و چنوور ئەکبەرپوور، له‌گه‌ڵ بەڕێز یایمۆرتۆن لۆفبه‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانیه‌كانی حیزبی سۆسیال دێمۆكراتی سوئێد و به‌ڕێز ئاننا لێنا سۆرنسسۆن ئەندامی پارلەمان و بەرپرسی تۆڕی پەیوندییەکانی پارلەمانی سوید لەگەڵ کوردان، له‌ شوێنی پاڕڵمانی سوئێد كۆبوونه‌وه‌. هەیئەتی حیزبی سه‌ره‌تا به‌دوای به‌خێرهاتن كردنێكی گه‌رم و دۆستانه‌ی لێژنه‌ی حدك له‌ لایان به‌ڕێز مۆرتۆن لۆفبه‌رییه‌وه‌, پێدا چوونه‌وه‌یه‌ك به‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییە دێرینەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سۆسیال دێمۆكراته‌كان و زه‌رووره‌تی پته‌وتر كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرا. هه‌روه‌ها
لێكدانه‌وه‌یه‌كی وه‌زعی ناوخۆی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دۆخی حیزبه‌ كوردیه‌كان و به‌ تایبه‌تی حدك له‌ باشوور و چالاكییه‌كانیان له‌ ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵات كرا. هه‌روه‌ها به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێگای چالاكی نواندنی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ناوچه‌ هاتنه‌ به‌رباس.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كان وه‌زعی په‌ناخوازانی سه‌ر به‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ سوئێد، و پێداگری لێژنه‌ی حدك له‌ سه‌ر پێویستیی ئاسانكاری بۆ وه‌رگیرانیان له‌ سوید بوو.
له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی حدك باس له‌ سه‌ر گرینگی دان به‌ به‌ربڵاوتركردنی پێوه‌ندیه‌كان بۆ كه‌ڵک وه‌رگرتنی باشتر له‌ ئیمكانات و تواناییه‌كانی هه‌ر دووك لا و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش كرا، كه‌ نوێنه‌ره‌كانی حیزبی سۆسیال دێمۆكڕاتی سوێد پێشوازیان لێ كرد. له‌ كۆتایی دا هه‌ر دووک لا جه‌ختیان له‌ سه‌ر زه‌روره‌تی درێژه‌دان به‌ چاو پێكه‌وتنه‌كان كرده‌وه‌.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
hdk-sosial-demokrat.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 448 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact