. . . .


10 Dec 2015

دیداری هەیئەتی حدک لەگەڵ بەرێز ئەحمەد شەهید نوێنەری نەتەوەیکەگرت??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ دسامبری ٢٠١٥ی زایینی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لەبەرێزان مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا دیدارێکیان لەگەڵ بەرێز ئەحمەد شەهید ڕێپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و تیمی هاوڕێی کە بە سەردانێک چبوونە شاری لەندەن پێکهێنا.
سەرەتای دانیشتنە بە خۆناسادنی هەیئەتی حیزبی دەستی پێکرد. پاشان هەیئەتی حیزبی باسێکی تێروتەسەلی لە پیوەندی لەگەڵ پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بەڕێزیان و هەیئەتی هاوڕێی کرد.
باس لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی کورد کە چەندین ساڵە لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێراندان و تەنانەت چەندین کەسیان لە سێدارە دران و هەر لەو بەشە ئاماژە بە ناوی کۆمەڵێک لەو گیراو و ئێعدام کراوانە هاتە بەر باس کە بریتی بوون لە:
مەنسوور ئاروەند، فەرزاد کەمانگەر،عدنان حسن پوور، مەحمەد سدیق کەبوودوەند، برایانی کوردپوور، سامان نەسیم، حەسەن شێخ ئاغای،کەیوان کەریمی و دەیان بەندکراوی دیکە کە کۆمەڵێکیان بە هۆی ئەشکەنجە و ئازاری جەلادانی ڕژیمەوە یان بەشێک لە جەستەیان لە دەست داوە، یان لە بارودۆخێکی نالەباری دەروونی و جسمی دان.
پاشان باسێکی گشتی لەو پێشێلکارییانە کرا کە ڕۆژانە دژ بە نەتەوەکانی ئێران و بەتایبەت کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، بە شێوەیەکی سیستماتیک لە لایەن داودەزگاکانی حکومەتی ئیسلامییەوە پەیڕوە دەکرێ و لەو بەشەش دا ئاماژە بەو بڕگە و بابەتانەی خوارەوە کرا:
داخستنی سایتی ڕوانگە و چەندین میدیای کوردی. دەستبەسەر کرانی رۆژنامەنوسانی کورد لەرۆژهەلاتی کوردستان. ڕێگە نەدان بەندکراوانی سیاسی بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان.
دانی زانیاری لەسەر گیرانی ٤ مەلای ئایینی لە شارەکانی سەقز و سنە.
هەروەها ئاماژە بە دواین ئامارەکانی ڕژیم کرا سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی کە کۆماری ئیسلامی بۆخۆیان دان بە گیرانی زیاتر لە ٢١هەزار کەس دەنێن.
ئەسیدپاشی و بێ رێزی بەلاوان ژنانی وڵات بەشێکی دیکەی باسەکان بوو، هاوکات کێشەو گرفتی ڕۆژانەی خەڵک لەگەڵ داودەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژیم و کوشتاری کۆلبەران و مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتووانی سنوورەکان و کوشتن و ئەزیەت و ئازاری ئەو تاقمە لەو خەلکە کە بۆ بژێوی ژیانیان بەپشت و لەسەرماو گەرمای سالدا بۆ مال و مندالیان نانێک پەیدا بکەن، هاوکات پێ لەسەر ئەوە داگرایەوە کە پێشتریش لەوپیوەندیەدا زۆر دۆکیمنتمان ڕادەستی بەڕێزیان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە بەڵام بەداخەوە تا ئیستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئەو مەبەستە نەهاوێژراوە.
هەیئەتی حیزب نارەزایەتی خۆیان سەبارەت بە گوێ نەدان و لە پەڕاوێز خستنی پێشل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بێشک لەگەڵ هەموو بەش و کێشەکان دیکەی پەیوەندی دا بە ئێران جیاوازی هەیەو و لەکاتی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیەوە تا ئیستا کوردستان هەمیشە بەچاوی ئەمنیەتی سەیری کراوە، گەیاندە ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی لە ئێران و هەیئەتی هاوڕێی.
هەیئەتی حیزبی لەو بروایە دا بوو کە داوکاریەکانی خەڵك و بۆ ئازادی و دێموکراسی و ئەهمیەت بە ویست و داواکارییەکانیان، گرینگی زۆر زیاتری هەیە تا خۆ سەقاڵ کردن بە کێشەی ناوەکی ئێران و چەکی ئەتۆمی ڕژیم، کەچی بەداخەوە بە کردەوە دەیبینین، نەتەوەیەکگرتووەکان، هیچ ئاوڕێک لەو گرفتانە ناداتەوە.
رێگری لە چاپ و بڵاو کراوە کوردییەکان و تەنانەت داخستن و گرتنی ڕۆژنامەنووس و مێدیاکارانی کورد تەوەرێکی دیکە باسەکانی ئەو دانیشتنە بوو.
داعش و ڕۆژهەڵاتی نێوەراستیش تەوەرێکی تری باسەکان بوو کە لەو بەشەش دا باس لەوە کرا کە کورد بووەتە سپری بەڵا بۆ هەموو جیهان دژ بە گرووپێکی تێرۆریستی وەک داعش و ڕۆژانە بە بەچاوی خۆمان جینایەت و کۆمەڵکووژییەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستییە دەبینی، هەر بۆیە و زۆر پێویستە کە بە هەموو هەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەم وڵاتانی دەسەڵات بە دەستی دنیا، ئاوڕێکی جیدی و تایبەتی لە ئاکامەکانی هێرشێ داعش بۆ سەر باشوور و خۆرئاوای کوردستان بدەنەوە، چونکا بە بڕاوی ئێمە، وێرانی و بەتاڵان بردنی ماڵی خەڵکی سڤیل و هاوکات بە دیل گرتن و ڕفاندنی هەزاران کچ و ژنی کوردی ئیزەدی و کۆمەڵکوژ کردنی پیاوەکانیان، هیچی لە ئەنفالی کورد و کارەساتی هەڵەبجە کەمتر نیە، هەر بۆیە زۆر گرینگ و پێویست کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە تایبەت ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ، بە دەم ویست داواکارییەکانی کوردەوە بێت و بە بۆ ڕەواندنەوە ئێش و ئازارەکانی ئەو ئەو خەڵکە زامدارە هەنگاوی بە کردەوە هەڵبێننەوە.
ئەو بەڵگەنامە و دێکۆمێنتانەش ڕادەستی بەرێزیان و هەیئەتی یاوەریان کرا:
- دۆکیمەنتەکانی پێشل کاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- زیندانیانی سیاسی
- ئیعدامیان و لیستی ئەو کەسانەی لە ژێر مەترسی لەسێدارە دان
- تیرۆرە نێونەتەوەیەکانی کۆماری ئیسلامی
- تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستانی باشوور
چەندین دێکۆمێنت و وێنەی تایبەت بە منداڵانی شیناوێ،ی ناوچەی پیرانشار درانە بەڕێزیان و هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو منداڵانە دا کە ماوەی چەندین ساڵە بە هۆی کەمتەرخەمی کاربەدەستانی حکومەتی ئیسلامی لەو ناوچەیە تووشی سووتانی جەستەیی بوون، بەڕێز مەولوود سوارە ئاماژەی بە پێڕانەگەشتنی داودەزگا حکومەتەییەکان کرد و وتی: ماوەی چەندین ساڵە کە ئەو منداڵانە سووتاون، بەڵام سەرەڕای وەعد و بەڵێنی کاربەدەستانی حکومەت، هیچیان بۆ نەکراوە و تەنانەت لە کەمترین خزمەت گوزاری و پێڕاگەشتن کە دواودەرمانە بێبەشن، ئەوە جگە لەوەی کە تا ئێستاشێ لەگەڵ دابێ، هیچ پوڵێک وەک خەسارەت بەو منداڵانە نەدراوە. ئەوە لە حالێکدایە کە حکومەتی ئیسلامی ڕۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی ئەو وڵاتە بۆ بردنە پێشی مەبەست وئامانجەکانی خۆی لە سوریە و عێراق و لوبنان بە فیڕۆ دەدات.

جێگەی باسە کە بەرێزیان و هەیئەتی یاوەریان زۆر بەگەرمی پێشوازیان لە هەیئەتی حیزب کرد و داوایان کرد کە لەمەودوا بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و گەیاندنی بەڵگەنامە و دێکۆمێنتی نوێ سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئەو جۆرە دانیشتن و پەیوەندییانە بەردەوام بن.
پێویست بە ئاماژەیە کە نوسخەیەکی ئینگلیسی کتێبی قاسملووی کورد، لە نووسینی کارۆڵ پرۆنهووبێر، کە سەبارەت بە تێرۆری سەرکردەی شەهیدمان دکتور عەبدوولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری تیرۆر کراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان نووسراوە، لە لایەن هەیئەتی حیزبەوە پێشکەشی بەڕێز ئەحمەد شەهید کرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 599 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact