. . . .


6 Dec 2015

خوپیشاندانی کوردانی وڵاتی سویس، دژ بە ئێعدام و کوشتاری کوردان لە وڵاتا


ناوەندی هەواڵ- سویس: له‌‌ سه‌‌ر بانگهێشتی‌‌ کومیته‌‌ی‌‌ حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان وگرووپی‌‌ ئارارات وچه‌‌ند لایه‌‌نی‌‌ سیاسی‌‌ کوردی‌‌ رۆژ ئاوا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، خۆپێشاندانێک له‌‌ شاری‌‌ زوریخ له‌‌‌ یه‌‌ کێک له‌‌ پڕهاتووچۆترین‌‌ گۆڕەپانەکانی‌‌ شاری‌‌ زوریخ Rathausbrücke راد هاوس برویکه‌‌‌، خۆپیشاندانێک به‌‌ دژی‌‌‌ حوکمی‌‌ ئیعدام له‌‌ ئێران وکوشتاری‌‌ خه‌‌لکی‌‌ سفیل له‌‌ سوریه‌‌ وئیکار وحه‌‌زفی‌‌ کوردان‌‌ له‌‌ م وڵاته‌‌ به‌‌ رێوه‌‌ چوو. لەو خۆپیشاندانە کە به‌‌سه‌‌دان‌‌ که‌‌ س له‌‌ کوردستانیانی نیشتەجێی ئەو شارە و وئه‌‌ندام‌‌ ولایانگرانی‌‌ حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان‌‌ تیدا به‌‌ شدار بوون‌‌، دەیان درووشمی جۆراوجۆ بە زمانەکانی کوردی وئاڵمانی گوترانەوە و به‌‌ سه‌‌دان‌‌ نوسخه‌‌ لە بەیاننامەیەک کە به‌‌ زمانی‌‌ ئالمانی‌‌ له‌‌ سه‌‌ر جه‌‌نایته‌‌کانی رژیمی‌‌ ئێران وسوریه که‌‌ له‌‌ لایان‌‌ کومیته‌‌ی‌‌ حیزب وکۆمەڵەی ئارات ئاماده‌‌‌ کرابوو له‌‌ نێو ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپان و شەقامە دا بڵاو کرایەوە.‌ لە درێژەی خۆپیشاندانەکە دا په‌یامی‌‌ کومیته‌‌ی‌‌ حیزب لە شاری زوریخ له‌‌ لایه‌‌ن خوسرەو موسته‌‌فانژاد ئه‌‌ندامی‌‌ کومیته‌‌ پێشکه‌‌ش کرا که تێیدا‌‌ ئاماژە‌‌ به‌‌ جه‌‌نایت وکوشتارو ئێعدامی‌‌ کوردان‌‌ له‌‌م دوو به‌‌شه داگیرکراوەی کوردستان‌‌، لە سەر دەستی هەردووک ڕژیمی‌‌ ئێران‌‌ وبه‌‌شار ئه‌‌سه‌‌د کرابوو خوێندرایه‌‌وه‌‌. بە دوای ئەو دا په‌‌یامی ‌چه‌‌ندین‌‌ لایه‌‌نی‌‌ سیاسی‌‌ دیکە خوێندرانەوە و هاوکات چەندین درووشـی جۆراوجۆر بۆ سەرکۆنە و ڕیسوا کردنی سیاسەتی دژ بە کوردی داگیرکەرانی کوردستان، بە هدرووک زمانی کورد ئاڵمانی گوترانەوە.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 389 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact