. . . .


3 Dec 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە کۆبوونەوەیەکی بەڕێز سەعدی ئەحمە?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگهێشتی رەسمی نوێنەرایەتی یەکیەتی نیشتیمان کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، هاوڕێ محەممەدی فەقێ عەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانیەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش لە کۆبونەوەیەکی بەڕێز سەعدی ئەحمەدپیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری ڤییەنای پایتەختی وڵاتی ئوتریش بەشدار بوو. ئەم کۆبونەوەیە کە تەنیا بۆ نوێەرایەتی هێزە سیاسیەکان گیرابوو ، نوێنەرایەتی بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکانی تێدا بەشدار بوو.
سەرتا بەخێر هاتنێکی کورتی بەشداران لەلایەن بەڕێز حەمەکەریم نوێنەری یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش کرا و پاشان بەڕێز سەعدی ئەحمەدپیرە باسێکی گشتی لە سەر ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەگشتی لە سەر کوردستان و بەشەکانی بە تایبەتی کرد. لە سەر باسەکانی کوردستان، بەتایبەتی ئیشارەی بە گیرو گرفتەکانی ئەم یەک و دوو ساڵەی دوای حکومەتی عێراق بە گشتی و بە تایبەتی شەڕداسەپاندنی دوژمنانی گەلی کورد بە سەر هەرێمی کورستان دا کرد.
لە کۆتایی دا بەشداران بە پرسیار و ڕەخنە و پێشنیار و تێبینی بەشداری باسەکەیان کرد و پرسیارەکان لە لایەن بەڕێز سەعدی ئەحمەدپیرەوە وڵام درانەوە.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئۆتریش
ynk-hdk12-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 527 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact