. . . .


5 Dec 2015

لە کۆبوونەوەی ئینتێرناسیۆناڵی سۆسیالیست، ئەندامەتی ح د ک لەو ڕێکخ??


بە گوێرەی هەواڵێک کە هەر ئێستا لە نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئێرنتێرناسیۆناڵی سوسیالیت،ەوە بە دەستمان گەشتووە، لە دانیشتنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەو ڕێکخراوە دا ئەندامەتی حیزبەکەمان لە کۆبوونەوە گشتی دا بە رەسمی راگەیاندرا و بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەشدار پەسند کرا. هاوکات ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ڕەسمی چووە ڕیزی ئەو حیزبانەی کە ئەندامی ڕەسمی ئەو ڕێکخراوە جیهانییەن.
پیویست بە ئاماژەیە کە باس و خواسی بە ئەندام بوونی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست دا، لە کۆبوونەوەی شۆڕای ئەو ڕێکخراوە دا باسی لە سەر کراو و ڕاگەیاندنەکەی هەڵگیرا بۆ ئەم کۆبوونەوەیە.
ئێمە لە هەوالەکانی داهاتوو زانیاری زیاتر لەو پەیوەندییە دا بە ئاگاداری ئێوە دەگەیەنین.
لێرەوە لیستی ئەندامانی فەرمی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیسیت ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 483 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact