. . . .


5 Dec 2015

کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە لواندا، پایتەختی ئان??


لە وەرزێکی نوێی کاروچالاکییەکانی خۆیدا، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ نوامبری ٢٠١٥ی زایینی، لە لۆواندا،ی پایتەختی ئانگۆلا کۆبونەوەی وەرزیی شوڕای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کاتژمێر ١٠ و ٢٥ خولەکی سەرلەبەیانی، بەدەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی دەستی تێرۆر و بە تایبەتی قوربانیانی پاریس دەستی بەکارەکانی کرد.
ئەم کۆبونەوەیە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندام، ڕاوێژکار و میوانانی ئەم رێکخراوەیە دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆبونەوەکە بە چەند وتەیەکی سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەرێز جۆرج پاپاندریۆ دەستی بە کارەکانی کرد. پاشان بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئێس ئای، وتارێکی پێشکەش لەسەر ڕووداوەکانی جیهان و نەخش و رۆڵی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و هەروەها بەرەنگار بوونەوەی جیهانی پێشکەتوو لەگەڵ تێرۆر و بن ئاژوویی ئیسلامی بە تایبەت گرووپی تێرۆریستی حکومەتی ئیسلامی داعش و نەخش و رۆلی گەلی کورد لەوپیوەندیەدا و پارێزگاری کردن لە خاک و وڵاتی خۆیان و هاوکات دیفاع لە دێموکراسی و سەقامگیر کردنی ئاشتی و تەبایی لە جیهان و ناوچەکە، بەزر نرخاند.
باسی سەرەکی بەشێکی بەرچاو لەبەشدار بووان کێشەی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی بوو. ئەوە جگە لەوەی کە ئاوڕێکی خێراشیان لە کێشەی ناوخۆیی وڵاتانی خۆیان دەدایەوە.
لەمیانەی کۆبونەوەکەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەرێز مەولوود سوارە چاوی بە بەشێکی بەرچاو لە سەرۆک، سکرتێر، و نوێنەری وڵاتانی جیهان و حیزبە دۆستەکانی حیزبەکەمان کەوت و سەبارەت بە خەباتی کورد بەگشتی و بەتایبەت کوردستانی رۆژهەڵات و نەخش و رۆلی حیزبی دێموکراتی کوردستان قسە و باسی لەگەڵ کردن.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە کوردستانەوە تەنیا حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی یەکیەتی دێموکراتیك(PYD ) بەشداری کۆبونەوەی ئەم جارە شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بوون.
ئەم کۆبونەوەیە بە میوانداری بزوتنەوەی خەڵکی ئەنگۆلا بۆ وەدیهێنانی ئازادی کە ئەندامی تەواو وەختی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەرێوە چوو.
کاتژمێری ٦ و ٣٥ دەقیقەی پاشنیوەرۆ کۆبونەوەی رۆژی یەکەم کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
ئێوارە خوان:
دوای تەواو بوونی کۆبونەوەی رۆژی یەکەمی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست، بزوتنەوەی خەلکی ئەنگۆلا بۆ وەدیهێنانی ئازادی ئێوارە خوانێکی بۆ بەشدار بووانی کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەرێوە برد.
بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب لە میانەی ئەم ئێوارە خوانەش دا چاوپێکەوتن و وتووێژ و دیدار تازە کردنەوەی لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە میوانان و بەشدار بووان کرد.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 495 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact