. . . .


17 Nov 2015

بەرێوەچوونی سمێنارێک لە سەر ڕەوشی پەنابەران لە نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی دووشەممە، ١٦ی نوامبری ٢٠١٥ حیزبی دێموکرات مەسیحی و حیزبی چەپ لە نۆورێژ سمێنارێکیان سەبارەت بە پەنابەران لەو وڵاتە پێکهێنا. لەو سمینارە دا کە کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بانگهێشت کرابوو، ، لە سەر رەوشی پەنابەران کە کوردیش یەکێک لەو نەتەوانە بوو باسی لە سەر کرا. لەو پێوەندییە دا هاورێ ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندی لەگەڵ هێزە بیانییەکان، باسێکی لە سەر رەوشی ئێستای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و تێیدا ئاماژەی بە سیاسەتی سەرکوت و راوەدوونانی ئازادیخوازانی کوردی رۆژهەڵاتی کرد. هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا رێژیمی کۆماری ئێسلامی ئێرانی بە هۆکاری سەرەکی بۆ دیاردەی پەنابەری کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوبرد. بەرێز قادرپوور لە کۆتایی قسەکانی دا ئاماژەی بە مێژوویی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بووە جێگای سەرنجی بەشدارانی کۆڕەکە و دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشدارانی سمینار و یەک لەوان بەرێز گەیر تۆسکەداڵ، ئەندام پارڵمانی نۆروێژ دیدارو چاوپێکەوتنیان هەبوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ
hdk-krf.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 573 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact