. . . .


16 Nov 2015

دانانی پەیام و چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی ح دک بۆ گیانبەختکردوانی هێرشە ت??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بەمەبەستی هاودەردی دەربڕین و گەیاندنی پەیامی پشتیوانی و هاوسۆزی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە حکومەت و گەلی فەڕانسە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزب لە دانمارک، پێکهاتوو لە هاوڕێیان هیوا زەبیحی بەرپرسی کومیتە و هاوڕێیەتی کاک ڕەحیم خالیدنژاد و سەید قادر حوسێنی، پەیامی سەرەخۆشی و چەپکە گوڵی ڕێزلێنان لە گیان بەختکردووانی هێرشە تێرۆریستییەکانی شەوی هەینی شاری پاریس، کە بە هۆی هێرشی چەندین تێرۆرسیتی سەر بە گرووپی داعش گیانیان لە دەست دا، لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی فەڕانسە لە کۆپێنهاگی پایتەختی دانمارک دانا. هاوکات چەندین مۆمیان بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی ئەو مرۆڤە بێتاوانانە داگیرساند کە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە درانە بەر هێرشی چەک و تەوژمی تەقینەوەی بۆمبی شەمشەمە کوێرەکانی تاقمی تێرۆریستی داعش.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 385 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact