. . . .


17 Aug 2009

ئوتریش: به‌شداریی نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌ یادی کۆمه‌ڵکوژیه‌کان?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ئوتریش: ناوه‌ندی چاك له‌ وڵاتی ئوتریش له‌ رۆژی 16/8/2009 له‌ وییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش کۆڕێکی یادکردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ئه‌نفالی هه‌شت هه‌زار بارزانی، کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌نگار و ساڵرۆژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکهێنا.

له‌ سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی چاک له‌م وڵاته‌ محه‌ممه‌د فه‌قێ عه‌لی به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌شی پێوه‌ندیه‌ کوردستانیه‌کانی کۆمیته‌ی ئوتریشی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌شداری ئه‌م کۆڕه‌ی کرد و په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی گه‌یانده‌ به‌شداربوان و هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌ که‌ڵک وه‌رگیردراو و ڕاگه‌یاندنی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 28ی گه‌لاوێژ له‌ نێو به‌شدار بواندا بڵاو کرایه‌وه‌.

به‌رنامه‌ی رێوره‌سمه‌که‌ کاتژمێر 3 و 45 ده‌قیقه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد و پاشان په‌یامی ناوه‌ندی چاک به‌م بۆنه‌‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناهیده‌ ئه‌حمه‌دیه‌وه‌ پێشکه‌شکرا.

دوابه‌دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی چاک کورته‌ فیلمێکی دۆکومێنتی له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی له‌ شه‌نگار پێشاندرا و ئه‌م جار نۆره‌ گه‌یشته‌ په‌یامی حیزب و ڕیکخراوه‌ سیاسیه‌کان.

له‌ بڕگه‌ی یه‌که‌می په‌یامه‌کاندا په‌یامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئوتریش له‌ لایه‌ن محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی ه‌وه‌ پێشکه‌شکرا. له‌ په‌یامه‌که‌دا دوای ئیشاره‌یه‌کی کورت به‌ مێژوی پڕ له‌ کاره‌ساتی برا یه‌زیدیه‌کان ئه‌وه‌ش خرایه‌ به‌ر سه‌رنجی به‌شداران که‌ یه‌زیدیه‌کان به‌ درێژایی مێژوو له‌ لایه‌ک وه‌ک کورد و له‌ لایه‌کیتریشه‌وه‌ وه‌ک که‌مینه‌یه‌کی ئاینی زۆر زیاتر که‌وتونه‌ته‌ به‌ر کۆمه‌ڵکوژی و توندوتیژیه‌وه‌. به‌شێکی تری په‌یامی کۆمیته‌ی حدک له‌ سه‌ر کوشت و بڕی بارزانیه‌کان بوو و کۆمه‌ڵکوژی هه‌شت هه‌زار بارزانی که‌ 26 سال له‌مه‌و‌به‌ر له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی سه‌دام حسینه‌وه‌ ئه‌نجام درا به‌ یه‌کێک له‌ دواین کۆمه‌ڵکوژیه‌کان دژی بارزانیه‌کان پێناسه‌ کرا. چونکه‌ له‌ ساڵانی پێشتریشدا چه‌ندین جار بارزانیه‌کان که‌وتونه‌ته‌ به‌ر دره‌نده‌یی حکومه‌ته‌کانی زاڵ به‌ سه‌ر کوردستان دا. له‌ بڕگه‌یه‌کی تری په‌یامه‌که‌دا به ‌وردی باس له‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندنی جیهادی خومه‌ینی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ رؤژهه‌ڵاتی کوردستان کراو له‌و به‌شه‌ له‌ په‌یامی حدک دا باری نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی و بڕو بیانوه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م جیهاده‌ رونکرایه‌وه‌.
له‌ په‌یامه‌که‌یدا، رێزدار محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی جیهادی خومه‌ینی وه‌ک ده‌ستپیکێکی نوێ بۆ ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ کۆتایه‌کانی چاره‌گه‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پێناسه‌کرد.

دوابه‌دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی حدک، په‌یامی حیزبی کۆمونیستی کرێکاری ئێران له‌ لایه‌ن مه‌هین کابولیه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. په‌یامی مه‌جلیسی گه‌ل له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ نوح به‌رپرسی ئه‌م ڕێکخراوه‌و و په‌یامه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی کوردستان به‌شی کۆتایی په‌یامه‌کانیان پێکده‌هێنا.

له‌ دواین به‌شی به‌رنامه‌که‌دا به‌ڕێز "حوسێن عه‌لی باوه‌" وه‌ک مێژوناس باسێکی تێروته‌سه‌لی له‌ سه‌ر مێژوی ئه‌م سێ تاوانه‌ به‌گشتی کرد و دوایین به‌شی ئه‌م یاد‌ڕۆژه‌ بۆ پرسیار و وه‌ڵام له‌ کاک حوسێن عه‌لی باوه‌ ته‌رخان کرا.
otrish-chak.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1122 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact