. . . .


1 Nov 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە بریتانیا لە پرسەی فەهمی دەمیر، ئە?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی ١ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی لە بنکەی کۆمکار ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ بەرێز فەهمی دەمیر کادری رێبەری حیزبی سۆسیالیستی باکووری کوردستان لەلایەن کومیتەی ئەو حیزب لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمە دا کە بەشێک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی و کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئامادە بوون، ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی ئەو ڕۆڵە خەباتکارەی کورد گیرا کە لە ڕیزەکانی پارتی سویسیالیستی باکووری کوردستان تێکۆشانی دەکرد و بە هۆی ڕووداوی ئوتومبێل لە نێوخۆی تورکیە گیان لە دەست دا. لەو ڕێوڕەسمە دا باسێکی تێروتەسەل لە سەر ژیان و خەباتی فەهمی دەمیر پێشکەشی ئامادە بووان کرا.
هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا پێك هاتوو لەبەرێزان کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب و کاک جەمال جەباری بەشداری ئەم پرسەیە بوون و پەیامی پرسە و سەرەخۆشی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان ئاراستەی هەڤاڵانی پارتی سوسیالیست کرد.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
psk-bakur.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 435 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact