. . . .


1 Nov 2015

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی بەرینی تەشکیلاتی کومیتەکانی ح د ک لە وڵ??


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ی زایینی کۆبوونەوەی بەرینی تەشکیلاتی، بە بەشداری نوێنەری زۆربەی کومیتەی شارەکانی حیزب، نوێنەرانی یەکێتی ژنانی دیموکرات لە وڵاتی سوید و هەروەها هاوڕێیان حەمەڕەسووڵ کەریمی و حەسەن حاتەمی، ئەندامانی ڕێبەری و نوێنەرانی کۆمێسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات، لە شاری لینشۆپینگ،ی وڵاتی سوید بەڕێوەبەڕیوە چوو. لەو کۆبوونەوەیە دا باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە کاروباری تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی سوید کرایە ڕۆژەیڤی کارەکانی کۆبوونەوکە و ئاوڕێکی خێراش درایەوە لەو چالاکییانەی کە لە ماوەی چەندین مانگی رابردوو دا ئەنجام دراون.
سەرەتای کۆبوونەوە بە پاراستنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری گەلەکەمان دەستی پێکرد. ئینجا هاوڕێ عەلی باڵەکی بەرپرسی کومیتەی لینشۆپینگ،ی حیزب بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و کۆبوونەوەکەی بە فەرمی کردەوە. پاشان هاوڕێ نەبەز عەلیدووست، بەرپرسی کومێسیۆنی تەشکیلاتی کومیتەی سوید بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی خوێندەوە. بەدوای ئەو دا هاوڕێ حەسەن حاتەمی باسێکی کورتی سەبارەت بە کاروباری تەشکیلاتی لە دەرەوەی ولات پێشکەش کرد و هاوکات چەند بڕیارێکی لە پەیوەندی لەگەڵ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکانی کۆنگرەی ١٦ی حیزبەکەمان لە دەرەوە وڵات، بە هاورێیان ڕاگەیاند. بە دوای ئەو هاوڕێ حەمەرەسووڵ کەریمی، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی کومیتەی حیزب لە سوید باسێکی گشتی سەبارەت بە کاروچالاکییەکانی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتە پێشکەش کرد، هاوکات ئاوڕێکی خێرای دایەوە لە سەر بەرنامەی کاری کومیتەی لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی و داوای لە هەموو کومیتەکان کرد کە هاوکار و پشتگیری کومیتەی گەشتی بن بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کارانە. لە تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە دا هاوڕێیانی بەشدار ڕا و بۆچوونی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاپۆرتی کاری کومیتە هێنایە زمان و بە هەڵسەنگاندن و لێووردبوونەوە لە کارەکانی چەند مانگی ڕابردوو، چەندین پێشنیاری بەجێیان پێشکەش کرد. بەشی کۆتایی ئەو کۆبوونەوە بەرینە تەرخان کرا بۆ پرسیار و وڵام، کە لەو بەشەش دا هەموو هاورێیانی بەشدار، چالاکانە تەڤلی باسەکان بوون و هاوڕێیان حەسەن حاتەمی و حەمەرەسووڵ کەریمی وڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 561 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact