. . . .


15 Oct 2015

بەشداری بەشی پەیوەندییەکانی ح د ک لە سمینارێکی سیاسی لە سەر ئیسڕائیل


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شەممە، رێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ لە لایەن لابی ئیسرائیل لە نۆروێژ بە هاوکاری باڵوێزخانەی ئیسرائیل لەو وڵاتە، سمینارێکی سیاسی لە سەر وەزعی ئێستای ئیسرائیل و دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراست بە بەشداری " رافائێل شوتز" باڵوێزی ئیسرائیل و نووسەری بەناوبانگی ئیسڕائیلی " بێن روود یەمینی" بەرێوەچوو. کۆمیتەی نۆورێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی ئەو سمینارە کرابوو کە هاورێ ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندییە بیانییەکان، بەشداری تێداکرد. سەرەتا " بێن درور یەمینی" رۆژنامەوان و نوسەر، وتارێکی لە سەر وەزعی ئێستای ئیسرائیل و ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین پێشکەش کرد. دواتر رافائێل شوتز، سەفیری ئیسرائیل وتارێکی پێشکەش کرد کە چەند خاڵی سەرەکی لەخۆ گرتبوو کە بریتی بوون لە: ١. ئێران هۆکاری سەرەکییە لە ئاڵۆزییەکانی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل و بە تایبەتی پشتیوانی لە گرووپە توندرەوەکان. ٢. ئیسرائیل نیگەرانە لە پێک هاتنی هاوپەیمانی روسیە، ئیران، ئیراق وسوریە. ئەو پێی وابو ئەو رێککەوتنە زیانی بۆ ئیسرائیل هەیە چونکە حەماس، حیزبوڵڵا و ئەسەد بەهێزتر دەبن. ٣. سەفارەت پێی وایە کە سوسیالیستەکان بەتایبەتی پارتی کرێکارانی نۆروێژ دەست لە چەواشەکاری و بایکۆتی ئیسرائیل هەڵگرن. لۆبی ئیسرائیل دەبێ بە شێوازێکی مەدەنیانە بەرپەرچیان بداتەوە. لە نێوئاخنی سمینارەکە دا ناسر قادرپوور، نوێنەری کۆمیتە لە بەشی پێوەندییەکان دانیشتن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ زۆر لە دۆستانی کورد و هەئیەتەکانی بەشداربوودا کرد کە یەکێک لەوانە سەفیری ئیسرائیل لە نۆروێژ بوو و لە نیزێکەوە ئاڵو گۆڕی بیرورایان کرد، لە سەر مەسەلە جۆراوجۆرەکانی جیهان بە گشتی و ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی. بەریز رافائێل شوتز خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەبڕی و هیوای خواست کە رۆژێک دابێ کوردستانیش ئازاد و سەربەخۆ بێ و ئاڵا و سفارەتی لە وڵاتانی دیکە هەبێ.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
hdk-israil1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 621 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact