. . . .


26 Oct 2015

به شداری شاندێکی کۆمیتەی دانمارکی ح د ک له کۆبوونەوەیەکی حیزب و ڕێکخر


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بەمەبەستی تاوتوێكردنی گۆڕانكارییە هەنووکەییەکان و بارودۆخی ئێستای ناوچە به گشتی و کوردستان به تایبەتی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٥ی زایینى کۆمیتەى رێکخستنی یەکێتیی نیشتیمانی كوردستان له وڵاتی دانمارک، لە شاری بروندبی، کۆبوونەوەیەکی به بەشداری نوێنەرانی زۆربەی حیزب و رێکخراوە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان پێكهێنا. کۆبوونەوەکه سەعات ١ی دوای نیوەرۆ به خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان دەستی پێکرد. پێشەکی نوسراوەیەک که تەوەری کۆبوونەوەکەی لە خۆ گرتبوو لە لایەن بەرێز سەردار محەممەد به رپرسی کۆمیتەى رێکخستنی یە کێتیی نیشتیمانی خوێندرایەوە. پاشان نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەكان ڕا و بۆچوونی خۆیان له سەر باسەكە هێنایە زمان و بە تێکڕای دە نگ لە سەر پێویستی یەک ریزی و یەکگرتنی هەموو هێز و لایەنە کوردیەکان له هەموو پارچەکانی کوردستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانی گەلی كورد یەكڕا و پێداگر بوون. هەروەها لایەنەکان جەختیان له سەر پێویستی چارەسەركردنی کێشە و گرفتەكان لە نێوان حیزبەکانی باشووری کوردستان به گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن و لە بەر چاوگرتنی بەرژەوەندی نەتەوە یی کردەوه. لە کۆبوونەوە که دا به تێکڕاى دە نگ بڕیاردرا هه وڵ بدرێ بۆ پێک هێنانى کۆمیتەیه کی هاوکاری بە بەشداری هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسییەكانی چوار پارچەی كوردستان لە وڵاتی دانمار ک. شایانی باسە شاندێكی کۆمیتەى حیزبی دیموکراتی کوردسیتان له دانمارک پێکهاتوو لە بەرێزان خالید ڕەواندووست بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتە و کاک رەسوڵ ئەدیب ئەندامی کۆمیتە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و زۆر چالاكانە لە باسه کانیدا بەشدارییان کرد و هەڵوێستی حیزبیان سەبارەت بە بابەتە باسکراوەکان به ئامادە بووان ڕاگەیاند. پێویست بە ئاماژەیە کە باس و بەشداری هاوڕێیانی حیزبمان، لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە بەشدارەکانەوە بە هێند وەرگیرا و پێشوازی لێکرا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
hizbekan10-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 453 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact