. . . .


13 Oct 2015

سمیناری ئه‌منیه‌تیی قه‌فقاز: ئێران توانای کێبرکێی ناوچه‌یی له‌


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: له‌ وڵاتی بلژیک سمینارێک بۆ باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ئه‌منیه‌ت‌و گه‌شه‌ له ناوچه‌ی ستراتژیکی قه‌فقاز به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی دووشه‌ممه، 20 ی ڕه‌زبه‌ر به هاوکاری دوو ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی '' فرید" و "کاسکید'' و به خانه‌خوێی سه‌فاره‌تی گورجستان له بروکسێل سمینارێک له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆڵی یه‌کیه‌تیی ئورووپا، تورکیه، روسیه، آمریکاو ئێران له ئه‌منیه‌ت‌و گه‌شه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ستراتژیکی قه‌فقاز به‌رێوه‌چوو.
له‌م سمیناره‌دا نزیک به سه‌د که‌س له سه‌فیر، نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی کۆمیسیۆنی یه‌کیه‌تیی ئورووپا، پاڕلمانی ئورووپا و ناتۆ تێیدا به‌شدار بوون‌و کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی سمینارهکه‌ به‌شداریی تێدا کردبوو.
له پانێلی یه‌که‌م‌دا له‌سه‌ر رۆڵی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له به‌ره‌و پێشبردنی دێموکراسی‌و گه‌‌شه‌و ئه‌منیه‌تی ناوچه له لایه‌ن '' جۆس بۆنسترا"،" ناتانلی ساباناداز"و "گونار ویگاند''وه‌ چه‌ند وتارێک پێشکه‌ش کرا.
پانێلی دووهه‌م ته‌رخان کرابوو بۆ لێکدانه‌وه له سه‌ر رۆڵی ئه‌کته‌ره‌کانی خاریجی‌و ولاتانی شوێندانه‌ر له ناوچه‌دا. پانێڵ گێڕان پێیانوابوو که رۆژئاوا نابێ روسیه به پێی پێوه‌ره‌کانی خۆی چاو لێ‌بکا، به‌ڵکوو پێویسته له ره‌قابه‌تێکی سالمدا رووسیه‌ ئه‌وجۆره‌ی که هه‌یه قه‌بووڵ بکرێ.
له‌سه‌ر ئێرانیش زیاتر ته‌ئکید له سه‌ر بێ‌توانابوونی ئیڕان له ره‌قابه‌ت له‌و مه‌نته‌قه‌یه‌دا کرا و وه‌ک ئه‌کته‌رێکی لاواز ناوبردرا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 755 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact