. . . .


12 Oct 2015

بەڕێوەچوونی شەوئاهەنگێکی کوردی لە ئۆرێبروو،ی وڵاتی سوید


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە درێژەی کاروچالاکیەکانی دا رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠/١٠/٢٠١٥ کۆمەڵەی سوئێدی کوردی بە هاوکاری کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کومیتەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، لە شاری ئۆرێبروو،ی وڵای سوید، شەوئاهەنگێکی کوردیان بۆ کوردانی هەرێمی ئۆرێبروو پێک هێنا کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی کوردانی ئەو هەرێمە بەرەوروو بوو.
بەرنامەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە وشەی بەخێر هێنان و وەستانی یەک خولەک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی گەلەکەمان و پاشان شی کردنەوەی زەرورەتی ئەو بەرنامە کلتوریانە لە هەندەران، لە لایەن شوعلە قادری، دەستی پێکرد.
پاشان بەشداران باسێکی گەرم و گوڕ سەبارەت بەو ڕووداوانەی ئەم دواییانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و هەروەها پارچەکانی دیکەی کوردستان لە نێوان ئامادەبووان دا دەستی پێکرد. مەبەست لەو باسە زیاتر بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئەو کچ و کوڕە لاوانە بوون کە لەو شەوئاهەنگە دا بەشدار بوون، بۆلای دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و زەروورەتی ئاوڕدانەوەیان لە شٶڕش و خەباتێک بوو کە دەیان ساڵە بێ پسانەوە دژ بە دوژمنانی گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان درێژەی هەیە. بەدوای ئەو دا ئامادەبوون خوانی ئێوارەیان پێکەوە خوارد کە پێک هاتبوو لە خواردنی ڕەسەنی کوردەواری و لە لایەن ئامادەبوانەوە ساز کرابوو.
ئەو جار نۆرە گەیشتە بەشی هونەری. لەو بەشە دا زۆربەی بەشداران بە گێڕانەوە، وتەی خۆش، گۆرانی، هەروەها دوو کیژووڵەی خوێن شیرین گورانییەکیان پێشکەش کرد. پاشان کاک کەریم بابەکریی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ئۆرێبروو سپاسی بەشداری چالاکانەی کوردانی نیشتەجێی ئەو دەڤەرەی کرد و ئاواتی خواست لەو چەشنە بەرنامانە زیاتر بێت.
لە دوا بەشی بەرنامەکە دا بە نیشانەی رێز لێنان لە هەموو شەهیدانی ئەو چەند روژەی دوایی لە باکوورو باشور و رۆژئاوای کوردستان هەموو بەیەکە سرودی دۆژمن شکێنی ئەی رەقیبیان خوێندەوەو کۆتایی بە بەرنامەکە هات.

کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروو
کۆمەڵەی سوئێدی کوردی لە شاری ئۆرێبوو
یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆرێبرو

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 496 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact