. . . .


4 Oct 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی دانمارکی ح د ک لە کۆڕێکی بزووتنەوەی گۆڕا???


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان له وڵاتی دانمارک لە رۆژى یەكشەممە ٤ی ئۆكتۆبری ٢٠١٥ی زایینى، هەستا به سازدانی کۆڕێک بۆ نووسەر و رۆشنبیری ناسراو بەرێز موحسین ئە دیب لە بنکەی ماڵی کولتوری شارى وەلبی وڵاتی دانمارک لە ژێر ناوی (داعش کوڕی شەرعی سەله فیزم). کۆرەکه سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆ به ئامادە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامان و لایەن گرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەكانی کوردستانى لە وڵاتی دانمارک به خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانى کوردستان دە ستی پێکرد. سەره تا بەرێز موحسین ئەدیب وێڕای ئاماژە و شیکردنەوەی پێڕستی ناوەرۆکی کتێبی (داعش کوڕی شە رعی سە لە فیزم) نووسینی خۆی, به وردی لەسەر پەیوەندی داعش و سەلەفیزم و مێژوو و هۆکاری دروستبوونی و ڕۆڵی ئەو ڕەوته و داعش له هەل و مەرجی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسێکی تێروتەسەلی پێشكەشی ئامادە بووان کرد. پاش پشووێک کۆڕە که به پرسیار و رەخنه و پێشنیاری بەشداران درێژەی پێدرا. کە لە لایەن کۆڕگێڕ وەڵامی رەخنه و پرسیارەكان دراویەوە. شایانی باسە که له سەر بانگهێشتی ئەنجومه نی گۆڕان شاندێكی کۆمیتەى دانمارکی حیزب پێکهاتوو لە بەرێزان کاک هیوا زەبیحی بەرپرسی کۆمیتە،رەسوڵ ئە دیب و خالید رەواندوست ئەندامانی کۆمیته، بەشداری کۆڕەکه بوون که زۆر به گە رمی لە لایەن بەرێوه بەرانی کۆڕەکه پێشوازیان لێکرا. کۆڕەکە کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی پێهات.

حیزبی دێمو کراتی کوردستان ــ کۆمیتەى دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 444 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact