. . . .


30 Sep 2015

راپۆرتی رۆژی دووەمی بەشداریی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کن?


لەدرێژەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریتانیادا رێکەوتی ٢٩ی سپتامبری ٢٠١٥، دووهەمین رۆژی نێونەتەوەیی ئەم کۆنفرانسە بە بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێك هاتوو لە هەریەك لەبەرێزان کاک مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری و کاک کەیوان شێرزاد ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا بەڕێوەچوو.

بەرنامەی کاری دوانیوەرۆی ئەم رۆژە بە وتەکانی بەرێز جێرمی کۆربین سەرۆکی لیبەر پارتی دەستی پێکرد.
جێرمی کۆربین لە وتەکانی‌دا وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی بەشداربووان و میوانانەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی و حیزبەکەی لەو هاورێ و دۆست و خۆشەویستانەی کە پشتیان گرت و هەروەها ئەوانەی کە حیزبی کرێکاریان گەیاندۆتە ئەورۆ راگەیاند..
ناوبراوە لە سەرەتای قسەکانی‌دا رەخنەی لە سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌یه‌ک گرت که نوسیویه‌تی: جێڕێمی کۆربین سیاسه تێکی له به رچاو گرتوه که ده توانێ وه کو شه‌هاب سه نگ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ناو به‌رێت.

بەشێکی تری ووتەکانی هێرش کردنە سەر حیزبی محافزەکاران بوو و رەخنەی لەشێوەی حکومەت داریان گرت و رایگەیاند: .
من هه ر وه ک جاران وه کوو که سایه‌تیه‌ک یان وه کوو ئه ندام پاڕلمانێک دژ به ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتکه‌ره‌کان چالاک بووم، لێرەش بەولاوە بوونی من وه ک سه‌رۆکی لیبەر ڕێگەم لێ ناگرێ بۆ به رده‌وام بوونم له سه‌ر ئه و رێبازه ئینساندۆستانەیە بۆ داکۆکی کردن له مافی مرۆڤ.
ڕه‌وتی په‌نابه‌ران که ڕوو ده‌کەنە ئەوروپا، سه‌رچاوه ده‌گرێ له شه ڕ له ناوچه‌که و، ئێمه‌ش له مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی ئه و کێشه گه‌ورەیە بەپێی پێویست کارمان نه کردووه. من زۆر خۆشحاڵم به دیتنی بریتانیاییه‌کان که هه‌وڵی کۆکردنه‌وەی یارمه‌تی ده ده ن بۆ ئاواره‌کانی شه‌ڕ.
بریتانیا ده بێ هه وڵ بدات بۆ چاره سه رکردنی قه یرانه نێونه ته وه ییه کان. ئه‌منیەتی خه ڵکی ئێمه پێویستی به‌سه‌د میلیارد پاوه ند نیه بۆ نۆژه ن کردنه‌وه‌ی چه که ناوه‌کیه‌کانمان. من به ڕوونی دژایه تی خۆم بۆ ئه و پڕۆژەیە ڕاگه یاندووه.
من ده مهه وێ ڕیشەی ناعه‌داله‌تی وشک کەم، بۆ له ناوبردنی نایەکسانییەکان، دروست کردنی کۆمه ڵگایه کی به هێز و یه کسان.
له کۆتایی دا : هه وڵی من هه میشه ئه وه بوه که ناڕه زایه‌تیه‌کی پیرۆز دژی ناڕاستی بوروژێنم. نایەکسانی قەبول مه که ن. وه رن با سیاسه تێکی مێهربانتر و کۆمه ڵگایه کی به پەرۆشتر بنیاد بنێین. وه‌رن با ئه‌رزش و به هاکانی خه ڵک بێنینه وه ناو سیاسه ت.

بەشی دووهەمی کۆبوونەوەی کنفرانس بەشی پرسیار و وەڵام بوو کە لەلایەن
بەرێز هیلاری بێن وەزیری دەرەوەی بریتانیا (لە سێبەر)، خاتوو دایان ئەبۆت وەزیری پەرەپێدانی نێونەتەوەیی و خاتوو لیندا مەک ئەفێن ئەندامی لیبەر لە پارلمانی ئەوروپا، بەڕێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوەیە بۆ پرسیار و وەلام لەلایەن بەشداربووانی نێو نەتەوەیەوە تەرخان کرابوو کە چەندین کەس پرسیاریان کرد و لەلایەن ئەو بەرێزانە وەلام درانەوە، لەبەشی کوردستانی رۆژهەلات و ئێران دا مەولوود سوارە بەنێوی حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی هەلبژاردنی سەرۆکی حیزبی کرێکاران و هەروەها کابینەی تازە کرد و باسی لەپێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەئێران و بەتایبەت کوردستان کرد و وتیان کە بەهاتنە سەرکاری بەرێز حەسەن رووحانی لەسێدارەدان و گیرانەکان لەئێران زیاتری کردوە، هەر ئیستا لە شاری سنندج ١٢٠ کەس چاوەروان لەسێدارەدانن، ئایا حیزبی کارگەر لەو پیوەندیەدا هیچ دەستوری کارێکتان لەسەر مێزەکەتان هەیە؟
بەرێز هیلاری بێن لەوەلامی ئەم پرسیارەی نوێنەری حیزب دا وتیان کە ئێمە وەك حیزبی کارگەر پشتیوانی لەهیچ جۆرە ئیعدامێك لەژێر هیچ ناوێک و بەهیچ پاساوێك دا ناکەین، لەلایەن ئێمەوە مەحکومە و هەروەك لەقسەکانی بەرێز جێرمی سەرۆکی لیبەر دا هات ئێمە پالپشتی لەمافی مرۆڤ دەکەین جا ئەوە لەئێران بێت یا هەرشوێنکی دیکەی دونیا. لەپیوەندی لەگەل ئەو ئیعدامانە من خۆم دوورەگەم و نیوەم ئەمریکای و نیوەم ئینگلیزیە، بەداخەوە ئیستا لەزۆر ئەیالەتی ئەمریکا ئیعدام هەیە من و حیزبەکەم و سیاسەتمان دژی لەسێدارەدانین لەژێر هەر ناوێك بێت..
بەشی کۆتایی ئێوارە خوانێك بوو کە بۆ میوانانی نێونەتەوەیی لەلایەن حیزبی خانەخوێ رێکخرابوو. لەم بەشەدا هەریەک لەبەرێزان هیلاری بێن وەزیری دەرەوەی بریتانیا (لە سێبەر) و هەروەها بەرێز جێرمی کۆربن سەرۆکی ئەم حیزبە بەخێرهاتنی بەشدارانیان کردەوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە لە پەراوێزی ئەم کۆنفرانسەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی بەشدار لە کۆنفرانسەکەدا پێک هێنا و تێیاندا باسی لە کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و مەسەلەی مافی مرۆڤ لە ئێران و ژمارەی زۆری ئێعدامەکان کرد. بەشێك لە دیدارو چاوپێکەوتنەکانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کارگەری بریتانیا بەو شێوەیە:

بەرێز لین مەک نیکۆل سکرتێری گشتی حیزبی کارگەر
جۆ بلاک مەن بەرپرسی نێونەتەوەی حیزبی کارگەر
خاتوو ئانکلۆد ئەندامی پارلمانی بریتانیا
یۆشیفومی ئۆهۆری سکرتێری یەکەم کۆنسولی ژاپن
بەرێز کاک کاروان جەمال نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەرێز جێرمی کۆربین سەرۆکی حیزبی کارگەر
بەرێز هی لاری بێن وەزیری دەرەوەی بریتانیا (لە سێبەر)
بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست


پارت و لایەنەکانی بەشدار لە کنفرانسی لیبەرپارتی:
حیزبی دێموکراتی کوردستان
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگەی ئاماژەیە کە دروشمی ئەمساڵی کۆنفرانسی لیبەرپارتی بریتی بوو لە:
ووتوێژی راستەوخۆ- سیاسەتی راستگۆیانە

نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 610 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact