. . . .


28 Sep 2015

کۆبوونەوەی چوار حیزب و ڕیکخراوی کوردستانی و ئێرانی و بەشداری هەیئەتی


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٥ی زایینی، لە شاری زوریخی وڵاتی سویس، ٤ حیزب و لایەنی کوردستانی و ئێرانی پێکەوە کۆبوونەوە بۆ باس لە سەر داڕشتنی پلان و بەرنامە بۆ هاوکاری زیاتر لە داهاتوو دا. بە گوێرەی هەواڵی پەیامنێرمان لە وڵاتی سویسەوە، ئەو ٤ حیزب و ڕیکخراوەیە بریتی بوون لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کانونی پەنابەرانی ئێرانی و ڕێکخراوی دایکانی ئازادی. لەو دانیشتنە دا هەموو لا کۆک بوون لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی تۆکمە کە هەموو هیزە دیموکرات و شۆڕشگێرەکان بگرێتە خۆ بۆ دژایەتی کردنی زیاتر سیاسەتە دژی گەلییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران و لە قاودانی پیلان و بەرنامە دژی مرۆڤایەتییەکانی ئەو ڕژیم لە ئاستی نێودەولەتی دا. هەر لەو کۆبوونەوەیە دا باس لە داڕشتنی پلانێکی هاوبەش کرا بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان و ئاکسیۆنەکانی داهاتوو بە تایبەت لە کاتە پێویستەکانی وەک ئێعدامی بەندکراوانی سیاسی یان هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی دیکە کە لە لایەن ڕژیمەوە ببێتە مەترسی بۆ سەر گیانی خەباتکارانی ناوخۆ و چالاکانی سیاسی. هاوکات پێداچوونەوە و خەساراسییەک کرا بۆ ئەو چالاکییانەی کە لە ساڵانی ڕابردوو دا بە هاوکاری هەموو لایەک کراون و پێ لە سەر ئەوە داگیراوەیە کە بە چاوپێداخشاندنەوە بە کارەکانی ڕابردوو دا هەوڵی لابردنی کەمکوڕیەکان بدەرێ و ڕیزی خەباتکاری دژ بە ڕژیمی ئیسلامی تۆکمە تر بکرێ. داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و یەک لەوان مافەکانی گەلی کورستان تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەو دانیشتنەی بوو. جێگەی ئاماژەیە کە هەموو لایەک سوور بوون لەسەر یەکخستی وزە و تواناکان بۆ دەستبەر کردنی ئازادی و داهاتوویەکی گەش بۆ گەلانی ئێران و ڕزگار کردنیان لە چنگ دیکتاتۆرییەتی ئیسلامی لە وڵات دا.
هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتبوون لە هاوڕێیان: ئه‌‌حمه‌‌د ڕه‌‌سوڵی‌‌ به‌‌رپرسی‌‌ کومیته‌‌ی‌‌ زوریخ، ڕه‌‌حمه‌‌ت ئیبراهیمی‌‌ وخو‌‌سه‌‌رومسته‌‌فانژاد ئه‌‌ندامانی‌‌ کومیته.

هەر هەمان ڕۆژ و له‌‌ سه‌‌ر بانگهێشتی‌‌ به‌‌شی‌‌ کولتوری‌‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌کانی‌‌ نیشته‌‌جێ لە وڵاتی سویس و بە تایبەتی شاری زوریخ، هەیئەتیكی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە کە پێک هاتبوون لە هاوڕێیان ئەحمەد رسووڵی و ڕەحمەت ئیبراهیمی، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ کوردی لە گرووپی ئارارات و ئۆرلیکۆن، بە نوێنەرایەتی کوردانی دانیشتووی ئەو کانتۆنە بەشداری کۆبوونەوەیەکیان کرد کە ئەو ڕێکخراوە بۆ کۆکردنەوە و لێک نزیک کردنەوەی نەتەوەکانی جێگیر لەو وڵاتە پێکی هێنا بوو. لەو کۆبوونەوەیە دا کە نوێنەرانی چەندین نەتەوەی دیکەی جێگیر لەو وڵاتە تێیدا بەشدار بوون، باس لە هاوکای و نزیکایەتی زیاتر نەتەوەکان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ڕووناک و گەش بۆ منداڵ و نەوەکانی داهاتوو و هاوکاری و هاودەنگی زیاتر لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی نێشتەجێی ئەو وڵاتە. هەور لەو کۆبوونەوەیە دا داوا کرا کە هەر نەتەوەیەک بە زمان و ڕێنووسی خۆی دێڕیک بنووسێت و وەربگێردرێتەوە سەر زمانی ئاڵمانی، کە وێنایەک بێت بۆ تێکەڵاوی و هاوپەیوەندی گەلانی جێگیر لەو وڵاتە و هاوکات نیشاندەری جوانییەکانی کۆمەڵگای فرە نەتەوەی سویس بێت.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس‌‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 475 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact