. . . .


28 Sep 2015

بەشداری هەیئەتی ح د ک لە کۆنفڕانسی ساڵانەی حیزبی کارگەری بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لەسەر بانگهێشتی ڕەسمی حیزبی کرێکاری بریتانیا (لیبەرپارتی) ئەمرۆ دووشەممە ٢٨ی سپتامبری ٢٠١٥ی زایینی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا پێکهاتوو لە هاوڕێیانی مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لەو وڵاتە و کاک کەیوان شیرزاد ئەندامی کومیتەی حیزب، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت دا کە بە بۆنەی رۆژی نێونەتەوەی ئەم حیزبە لە کۆنفرانسی سالانەیان لەشاری برایتۆن ساز کرابوو بەشداریان کرد.
ڕۆژی یەکەمی ئەم کۆنفرانسە کە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە حیزبە سۆسیالیستەکانی سەرانسەری جیهان، دیپلۆمات و باڵوێزی وڵاتانی دنیا لە لەندەن و نوێنەری بەشێک لەحیزبە کوردستانییەکان بەڕێوەچوو، تەرخان کرابوو بۆ کۆبونەوە و مێزگرد و ورک شۆپ، بۆ میوانەکان کە لە هەموو جیهانەوە بەشداریان تێدا کردبوو. دوو ڕۆژی سەرەتای ئەو کۆنفڕانسە کە بە ڕۆژانی نێونەتەوەیی کۆنفڕانس ناودێر کراوە، زیاتر بایەخ بە میوانان و ئەو پێشنیار و ڕاوڕاوێژانە دەدرێ کە لە لایەن دەستەی ئامادەکاری کۆنفڕانسەوە ئامادە کراوە. کۆبونەوەی ڕۆژی یەکەم لە کاتژمێری ٩ی سەرلەبەیانی بە بەشداری بەرێز لین مەک نیکۆل سکرتێری گشتی حیزبی کارگەر و هەروەها جۆ بلاک مەن بەرپرسی نێونەتەوەی بۆ میوانانی بیانی دەستی بەکارەکانی کرد و ماوەی یەک کاتژمێری خایاند.
جێگەی ئاماژەیە کە کۆبونەوەی ڕۆژی یەکەم زیاتر بۆ ناساندنی کاروبارەکانی کۆنفڕانس و باس و خواسە لە سەر بەرنامە و پلانی ئەو حیزبە بۆ داهاتووی کارەکانی و هەروەها نەقش و ڕۆڵی ئەو حیزبە لە داهاتووی بریتانیا و سیاسەتی نێودەوڵەتی دا و نەریتێکە کە لە کۆنفڕانسەکانی پێشووش دا بۆ ئاشنا کردنی میوانەکان بە سیاسەت و بریار و پەسند کراوەکانی کۆنفڕانس و هەروەها ناساندنی تیمی هاوکاری ئەو بەشە بە نەشداربووان و میوانان.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە تەرخان کرابوو بە پرسیار و وەڵام دانەوە.
بەشی دووهەمی کۆبونەوەکان کاتژمێری چوار ونیو بۆ ٦ی ئێوارە کۆبونەوەی حیزبەکانی دەستەخوشك و پێشوازی لە میوانان بوو
کۆبونەوەی پاشنیوەڕۆ لەلایەن بەرێز گرێك کۆك بەرپرسی سیاسەتی ستراتیژی لیبەرپارتی،یەوە بەڕێوەچوو، کە زیاتر بۆ باس و خواسەکانی هەلبژاردنەکانی ٢٠١٥ی بریتانیا و شیکردنەوە و لێکدانەوەی بەرێزیان لە سەر داهاتووی سیاسی ئەو وڵاتە و جێگە و پێگەی حیزبەکەی لە گۆڕەپانی سیاسی بریتانیا دا و هەروەها هەڵسەنگاندنی دوایین هەڵبژاردنەکان لەگەڵ هەلبژاردنەکانی پێشوو لیبەر و حیزبە نەیارەکان تەرخان کرابوو.

شایانی باسە کەلە میانەی کۆبونەوەکاندا هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە بەرپرس و سکرتێری حیزب و لایەنەکانی دنیا،وەزیر و کاربەدەستانی حیزبی کارگەر و بەرپرس و لێپرسراوانی بەشی نێونەتەوەی لیبەرپارتی و میوانان لەم کۆبونەوەیەدا دیدار و چاوپێکەوتنیان بوو.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 484 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact