. . . .


17 Sep 2015

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە ئەمریکا، لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە نووسەری


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: بۆ ڕێزگرتن له نوسەرى به ناوبانگى ئەمریکی کە نووسەری كتيبى Kurdistan guide tour واته ڕێنوێنی گەشتیاری،یە له كوردستان، نوێنەرايەتى حكومەتى هەريم له واشينگتون ئێوارى ڕۆژى ١٦ی سێپتامبر، له ساڵۆنى ٣٣٩ى بيناى روبين، سەر به ئيدارەى كونگريسی ئەمريكا له واشينگتون، له كات ژمير ٦ تا ٨ كۆبۆنەوەیەکی بو بەڕێز دوكتور" داگليس ليتون" ساز کرد. لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخەرانی ئەو کۆبوونەوەیە، هەیئەتێکی حيزبی دیموکراتی کوردستان پێک هاتوو لە هاوڕێیان کامەران باڵنوور، نوێنەری حیزب لە ئەمریکا و خەبات ئیبراهیم پوور، بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو ولاتە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوون. كوبوونەوەكه له لايەن بەڕێز خاتوو بەيان سامی عەبدوولڕەحمان نوينەرى حکومەتی هەرێمی کوردستان KRG له واشينگتون ده ستى پێكرد و پاش وتارى بەڕێزيان به نوبە هەر یەکە لە خانم سيناتور بله گبرگ Blackburg، دوكتور داگلاس لينتونDouglas Lenytone، ژينيراڵ جيم جونز Jim Jonesو گونگريس مەن جەريد پۆلس jarred pollsوتارى خويان له سه ر گەوريى پلەى كورد و كوردستان له جيهان دا هێنایە بەرباس و هەر یەکەیان لای خۆیەوە سپاسى گەلی کوردیان کرد بو خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەیان له پيناو ئازادى و بەدەستی هێنانی مافە رەواکانیان و هاوکات بۆ پیادە کردنی دێموکراسی و ئاشتی لە ناوچەکە دا، ئەوە جگە لەوەی هەرکامەیان کورتەیەکیان لە سەر چۆنیەتی ئاشنا بونیان بە کورد و کوردستان بۆ ئامادە بووان باس کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی نوێنەری حیزب لە پەڕاوێزی ئەو کۆبوونەوەیە دا توانیان لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەشداران دا باس و راوێژ بکەن و سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان بەگشتی و ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 615 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact