. . . .


13 Sep 2015

بەشداری شاندێکی کۆمیتەی دانمارکی ح د ک له سمیناری سیاسی کۆمەڵەی زەح???


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی یەكشەممە رێکەوتی ١٣ی سێپتێمبەری ٢٠١٥ی زایینى، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان له شاری (گرێوه ی) وڵاتی دانمارک سمینارێكی سیاسی بۆ بەڕێز کاک رەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵه به تەوەری گۆرانكارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بزوتنەوەکانی کوردستان و داهاتوو پێک هێنا. سمینارەکە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ به ئامادە بوونی ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵه و به به شداری نوێنەرانی حیزب و رێکخراو و لایەنەسیاسیەکانى هەر چوار پارچەی كوردستان، به خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانى رێگەی رزگاری کورد و کوردستان دەست پێکرا. سەرەتا کاک رەزا کەعبی باسێکی تێروتەسەلی له بارەی ئاڵۆگۆڕەکانی ئەو دواییە و هەل ومەرجی ئێستای رۆژهەلاتی ناوەڕاست و بزوتنەوەکانی کوردستان و داهاتوو پێشكەش كرد. له باسەكە دا بەرێز کەعبی به وردی تیشكی خسته سەر هەموو لایەکی تەوەرەکه و رونكردنەوەیەكی وردی لەسەر دا. پاش پشوویەکی کورت سمینارەکە بەپرسیار و رەخنه و پێشنیاری جوان درێژەی پێدرا. ئامادە بووان چالاکانە لە باسەکاندا بەشداریان دا کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە لەسەر بانگهێشتی رەسمی کۆمەڵه، شاندێكی کۆمیتەى دانمارکی حیزبی دێمو کراتی کوردستان به سەرپەرستی بەرێز هیوا زەبیحی بەرپرسی کۆمیتە حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، لەو سمینارە شداریان کرد و کە لە لایەن بەرێوەبەانی سمینار و ئە ندامانی کۆمەڵەوە به گەرمی پێشوازییان لێ کرا. سمینارەکە کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی پێ هات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
sminar-komala9-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 514 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact