. . . .


13 Sep 2015

بەڕێوەچوونی پانێلێک لە وڵاتی ئوتریش، بۆ بەڕێزان مستەفا شەڵماشی و ع???


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە درێژەی کاروچالاکییەکانی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٥ی زایینی، بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب، نوێنەری حیزب و ڕیکخراوە کوردستانییەکان و کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش، پانێلێک بۆ بەڕیزان مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی ولاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز عەزیز میران، نوێنەری حیزبی سوسیال دیموکراتی ئوتریش بەڕێوەچوو.
سەرەتا لە لایەن کاک محەمەد عەبدوڵڵاپورەوە بە ڕاگەیاندنی دە‌قیقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان و بە خێر هاتنی میوانەکان ، سیمینارەکە کرایەوە. پاشان لە لایان بەڕێوەبەری پانێل دوکتۆر عەلی مازوجی یەوە قسەکەرانی پانیل بە بەشدارانی سیمینار ناسێنران و بە کورتی باسی چۆنیەتی بەڕێوە بردنی سیمینارەکە کرا.
بە دوای ئەوە دا چەندین پرسیاری گرنگ لە سەر وەزعی کوردستان بە گشتی ، سیاسەتی حیزب لە سەر ڕێککەوتنی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، بەرنامەی ئەتۆمی ئیران، شەری داعش، دەور و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرە پێدانی تیرۆریزم لە ناوچە دا و چەند پرسیاری گرنگی دیکە ئاراستەی ئەندامی دەفتەری سیاسی کران کە بە تێر و تەسەلی وەڵامیان درایەوە. هەروەها چەندین پرسیار ئاراستەی نوێنەری حیزبی سوسیال دیموکراتی ئوتریش کران، سەبارەت بە پشتیوانی وڵاتانی دەرەوە بە تایبەت ئوتریش لە کوردستان، کە بەڕێزیان بە درێژی وڵامی دانەوە.
شایانی باسە کە نوێنەری زۆر حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی ئامادە بوون کە زۆر چالاکانە لە باسەکان دا بەشداریان کرد. هەروەها لە لایەن بەشدارانی سیمینارەوە چەندین پرسیار ئاراستەی کاک مستەفا شڵماشی و کاک عەزیز میران کران کە بە تێر و تەسەڵی وەڵامیان درایەوە .

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش
panel-12-9-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 671 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact