. . . .


13 Sep 2015

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە وڵاتی سویس، بۆ مەحکووم کردنی ئێعدامەک?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، لە سەر بانگەواز و دەستپێشخەری کومیته‌‌ی‌‌ سوئیسی‌‌ حیزبی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردستان‌‌ وچه‌‌ ند‌‌ لایه‌‌نی‌‌‌‌ سیاسی‌‌ دیکه‌‌ له‌‌ شاری‌‌ بێرنی‌‌ پایتە‌‌‌ختی‌‌ سوئیس، بۆ مەحکووم و ڕیسوا کردنی کوشتاری بەندکراوانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دا و کە بە ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧ ناوی دەکردووە خۆ‌‌‌ پێشاندانێکی‌‌ هێمنانه‌‌ له‌‌ مه‌‌ یدانی‌‌ کازینۆ پڵاتز بەڕێوە چوو. لەو خۆ‌‌ پێشاندانه‌‌ دا په‌‌یامی‌‌ کومیته حیزبی دیموکراتی کوردستان‌‌ له‌‌ ڵایه‌‌ن مه‌‌ڵا عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی‌‌ ئه‌‌ندامی‌‌ چالاکی‌‌‌ حیزب پێ‌‌ شکه‌‌ش کرا. له‌‌ و په‌‌یامه‌‌دا جارێکی‌‌ دیکه‌‌ ئیشاره‌‌ به‌‌ کوشتن‌‌ وئێعدام و گرتن‌‌ و زیندانی‌‌ کوردان‌‌ له‌‌ ڕۆژهه‌‌ڵات کوردستان کرابوو. هه‌‌روه‌‌ها به‌‌یاننامه‌‌ی‌‌ کۆتایی‌‌ خۆ‌‌ پێشاندان‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن هاوڕێ خەسره‌‌و مسته‌‌‌فانه‌‌ژاد ئه‌‌ ندامی‌‌ کومیته‌‌ خۆێند‌‌راویه‌‌وه‌‌. شایانی‌‌ باسه‌‌ به‌‌ سەدان نوسخە‌‌ لە پەیامێکی لە پێشدا ئامادە کراو، ‌‌کە باسی له‌‌ جەنایەتەکانی ڕژیمی ئیسلامی و ده‌‌رد ومه‌‌ینه‌‌تی‌‌ کوردان لە ئێرانی ژیر دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە دا دەکرد و‌‌ به‌‌‌زمانی‌‌ ئالمانی‌‌‌‌ له‌‌لایه‌‌ن کومیته‌‌ی‌‌‌ حیزبەوە‌‌ ئاماده‌‌ کرابوو له‌‌ نێو خۆ‌‌‌ پێشانده‌‌ر و ڕێبوارانی ئەو گۆڕەپانە‌‌ دا ىلاو کرایه‌‌ وه‌‌. هه‌‌‌‌روه‌‌ها کانالێکی‌‌ ئالمانی‌‌ به‌‌ نێوی‌‌ ته‌‌له‌‌ بێرن‌‌ لە شوێنی خۆپیشاندانەکە ئاماده‌‌‌‌ بوو و‌‌ رێپۆرتاژ‌‌‌‌ێکی سەبارەت بەو خۆپیشاندانە ئامادە کرد.
پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە ڕژیمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ساڵانی ١٣٦٧ و ١٣٦٨ی هەتاوی، دەستی دایە ئێعدام و کوشتاری بە کۆمەڵی بەندکراوانی سیاسی و کۆمەڵێکی یەکجار زۆر لە تێکۆشەرانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی جێگیر لەو وڵاتەی ئێعدام کرد.

حیزبی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردستان‌‌- کومیته‌‌ی‌‌‌ سوئیس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 593 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact