. . . .


11 Sep 2015

بە دەستپێشخەری کومیتەی حدک و کۆمەڵەی کوردی، یەکەمین بنکەی هاریکاری ?


دوابەدوای ئەوەی کە شەپۆلێکی کۆچ کردنی بە کۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕوویان لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی، بە تایبەت ئاڵمان و سوید کرد، هەزاران کەس لەو خەڵکە بە هەر ڕێگایەک کە بۆیان گونجابێت خۆیان گەیاندووەتە وڵاتی سوید. یەکێک لەو شارانەی سوید کە ڕۆژانە سەدان پەنابەر لە وڵاتی دانمارکەوە ڕووی تێ دەکەن شاری مالمۆ،یە کە دەکەوێتە باشووری ئەو وڵاتە. پاش ئەوەی کە کۆمەڵێکی زۆر لەو خەڵکە بە شەکەتی و بە برسییەتی خۆیان گەیاندە ئەو شارە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە باشووری سوید، بە هاوکاری کۆمەلەی سویدی- کوردی، لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ئەو شارە بە هانای ئەو خەڵکە لێقەوماو و هەژارەوە چوون و بە پێشکەش کردنی هاریکاری و خواردن و جل و بەرگ، بوونە بەشێک لەو هەڵمەتی پێشوازییەی کە لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوو دا لە وڵاتانی مجارستان، سربیا، ئوتریش و ئاڵمان دەستی پێ کردبوو. بە دەست پێشخەری هاوڕی بێهروز هەمزەیی، بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو شارە، ڕۆژی شەممەی حەفتەی رابردوو بنکەیەکی هاریکاری لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەر دا دامەزرا، بەڵام هێندەی نەخایاند کە خەڵکانی خێرخواز، بە تایبەت کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی کورد بەڕیزان، شێرزاد عەزیز، حاجی ئەترووشی و کاک حەمەزاهێر بە پیر بانگەوازی کومیتەی حیزب و کۆمەلەی سویدی- کوردییەوە هاتن و جگە لە ئامادە بوونیان لەو بنکەیە، ڕێژەیەکی یەکجار زۆر جل و بەرگ و پێداویستی و خواردەمەنیان بەمەبەستی بڵاو کردنەوە لەگەڵ خۆیان هێنا. لە ئێستا و پاش تیپەڕینی نزیکەی یەک حەفتە بە سەر ئەو هەنگاوەی هاوڕێ بێهروز هەمزەیی و کومیتەی حیزب بۆ دانانی یەکەمین بنکەی هاریکاری پەنابەران لەو شارە، هەزاران کەسی خۆبەشی کورد، ئێرانی، عەرەب، سویدی و خەڵکانی خێرخواز و خاوەن هەڵوێست، شەو و ڕۆژ لە سەنتەری شەمەندەفەری شاری مالمۆ لە پێشوازی پەنابەراندان. پێویست بە ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی دوایی دا و بە زیاد بوونی ڕێژەی کوردانی پەیوەست بوو بەو بنکەی هاریکارییە، بۆ گەیاندنی خزمەت گوزاری زیاتر بە تایبەت بەو کوردانەی کە لەگەڵ ئەو تەوژمی کٶچکردنە کەوتوون، بنکەیەکی دیکە لە ناو سەنتەری شەمەندەفەر دا دامەزرا و ئەوە زیاتر لە حەفتەیەکە بە پێشکەش کردنی هەموو پێداویستییەک و تەنانەت بە کڕینی بلیتی قەتار بۆ ئەو پەنابەرانە و ناردیان بۆ لای خزم و کەسیان، ئەرکی پیرۆزی یارمەتی بە لێقەوماوان بەڕێوە دەبەن.
لە وتووێژێک دا کە بەشی کوردی رادیۆی سوید " زایەڵە" لەگەڵ چەندین کەس لەو چالاکە خۆبەخشانەی شاری مالمۆ دا پێکیهێناوە، زانیاری زیاتر دەخرێتە ڕوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 424 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact