. . . .


10 Sep 2015

بەشداری کومیتە و ئەندام و دۆست و لایانگرانی ح د ک، لە فستیڤاڵی ساڵانەی


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە ڕۆژەکانی ٥ و ٦ سیپتامبری ٢٠١٥ی زایینی، جێژنی ساڵانەی دامەزرانی ‌حیزبی کۆمونیستی ئوتریش لە پایتەختی ئەم وڵاتە بە بەشداری سەدان ستاندی جۆراوجۆر لە فەرهەنگ و کولتوری وڵاتانی سەرانسەری جیهان بە ڕێوە چوو. ستاندی ١٣٥ وەکو ساڵانی ڕابردوو ڕازاوە بوبە ئاڵای کوردستان و نێوی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو.
هاوڕێیان و تێکۆشەرانی حیزب لە ئوتریش بۆ جارێکیتر توانیان فەرهەنگ و کولتوری ڕەسەنی کوردەواری بە خەڵکێکی یەکجار زۆر بناسێنن و ڕاستەو خۆ ببنە هۆی سەرنج ڕاکشانی بەشداران لەو فستیڤاڵە بۆ لای خۆیان.
ماوەی ٢ ڕۆژ کۆمیتەی حدک لە ئوتریش بە هاوکاری دۆستانی دڵسۆزی حیزبەکەمان توانیان هەنگاوێکی بەرینتر بۆ ناساندنی ڕێباز و ڕێڕەوی ئاشتی خوازانەی کوردایەتی لەگەڵ نەتەوانی دیکەی جیهان هەڵ بگرن. ئەوە جگە لەوەی کە ڕاستەوخۆ هەوڵیان دا باس و لێدوان لە سەر بارو دۆخی کوردستان و پێشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ لە ئیران لەگەڵ بەشدار بووان دا بێننە بەر باس و دەنگی مەزڵوومیەتی بەندکراوانی سیاسیی کورد، کە دەیان ساڵە لە ژێر توندترین و وەحشیانەترین ئەشکەنجە و ئازارەکانی ڕژیمی نگریسی ئیسلامی دا لە چاڵە ڕەشەکانی ئێراندا کۆت و بەندکراون، بە گوێی خەڵکی ئامادە بوو لەو فستیڤواڵە دا بدەن.
شایانی باسە ئەم فستیڤاڵە دەیان ساڵە لە لایەن حیزبی کۆمونیستی ئوتریشەوە بەڕێوە دەچێت و سەدان نەتەوەی جۆراوجۆر بەشداری تێدا دەکەن و خەڵکێکی بەرچاو بۆ لای خۆی ڕادەکێشێنێت.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 561 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact