. . . .


9 Sep 2015

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی شەهید فەرەیدوون جوان??


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦سیپتامبر هەیئەتێکی حیزب کە پێکهاتوو لە هاوڕێیان خالێد حەسەنپور ئەندامی رێبەری حیزب، سولتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان و کاک حەمەخانی مرۆتی کادری لە مێژێنەی حیزب، بەشداریان لە کۆڕی پرسەوسەرەخۆشی تێکۆشەری ناسراوی گەلەکەمان فەریدوون جوانرۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد، کە بە هۆی کارەساتێکی دڵتەزێنەوە لە نزیک شاری هەولێر بە هۆی کردەوەیەکی تێروریستی هاورێ لەگەڵ پێشمەرگەیەکی پارێزگاری گیانی لەدەستدا. پرسەو سەرەخۆشێەکە لە شاری بۆنی ئاڵمان و لە لایەن لقی 16ی پارتێەوە پێکهاتبوو، کە تێدا ژمارێکی بەرچاوو لە نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانیەکان و کەسایەتی سیاسی و هەروها ئەندام و لایەنگرانی پارتی تێدابەشدار بوون. لەو ڕێوڕەسەمە ماتەمینییە دا لە لایەن بەرپرسی لقی 16ی پارتیەوە وتارێک لەسەر کەسایەتی فەریدوون جوانرۆیی پێشکەشی بەشداران کرا. دوابەدوای ئەوە نۆرە درا بە بەڕێز خالید حەسەنپور کە لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە وتارێک پێشکەش بکات. بەڕێزحەسەنپور وێڕای سەرەخۆشی لە پارتی و ئەندامان و بنەماڵەی فەرەیدوون جوانرۆیی، بە کورتی پڕژایە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و نیگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سەبارەت بە قەیرانی سەرۆکاێەتی و نەبوونی ئیجماعی سیاسی لایەنەکانی سەبارەت بە ئیدارەی هەرێم بۆ بەشداران دووپات کردەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئاڵمان
jwanroyi-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 346 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact