. . . .


7 Sep 2015

وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا به‌ داخوازیی کۆمیته‌ی ح??


ناوەندی هەواڵ- ئوسترالیا: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا له‌ نامه‌یه‌کدا وه‌ڵامی نامه‌یه‌کی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و وڵاته‌ی دایه‌وه‌ که‌ تێیدا نیگه‌رانییه‌کان له‌ چاره‌نووسی گیراوانی دوای ڕووداوه‌که‌ی هۆتێل تارای مه‌هاباد ده‌ربڕیبوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ئوسترالیای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا هاوڕێیان کامەران سوهرابی‌و سه‌لاح پوورئه‌سه‌د له‌ کۆمیته‌ی ئۆسترالیا له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گیراوانی شارانی مهاباد‌و وه‌زعی مرۆڤ له ئیران سه‌ردانی گراهام پیرێت، نوێنه‌ری پارلمانی فیدرالی ئوسترالیایان کرد، ناوبراویش بابه‌ت‌و داوای کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی باس کردوه‌و وه‌ڵامی بۆ وه‌رگرتوونه‌ته‌وه‌.
گراهام پیرێت، نوێنه‌ری پارلمانی فیدرالی ئوسترالیا له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌لاح پوورئه‌سه‌د، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئۆسترالیای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نوسیویه‌تی: به‌ڕێز سه‌لاح پوور ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسراوه‌یهدا هاوپێچی نامه‌ی جوڵی بی شیپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیاتان بۆ ده‌نێرم که له وه‌ڵامی نامه‌که‌ی من دا به نوێنه‌راییه‌تی ئێوه بۆم ناردبوو. به‌و هیوایه جوابه‌کانی وه‌زیر نیگه‌ر‌انییه‌کانی ئێوه‌ی ڕه‌واندبێته‌وه.
له‌ نامه‌ هاوپێچه‌که‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا بۆ گڕاهام پیرێت نوێنه‌ری پارلمانی فیدرالی ئوسترالیا ی نوسیوه‌: سوپاس بۆ ئه‌م نامه‌یه‌ی که له ١٢ی مانگی مه‌ی له لایه‌ن سه‌لاح پوور ئه‌سه‌دو کامڕان سۆهرابی له باره‌ی وه‌زعی کورده‌كانی ئێرانه‌وه بۆت ناردبووم. ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا له ڕاده‌به‌ده‌ر نیگه‌رانه له باره‌ی وه‌زعییه‌تی مافی مرۆڤ له‌ ئێران به تایبه‌تی شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌‌وت له گه‌ڵ که‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینییه‌‌کان له‌و وڵاته‌دا.
له نامه‌که‌دا ئێمه زانیاری زیاترمان له سه‌ر وه‌زعیه‌تی شاری مهاباد وه‌رگرت. ئوسترالیا به به‌رده‌وامی وه‌زعی مافی مرۆڤ له کۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵی‌و چه‌ند قۆڵییه‌کان له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی دا باس ده‌کاو. له جه‌ریانی سه‌فه‌ری مانگی ئاپڕیلی ئه‌مساڵمدا بۆ تاران جارێکی ترله نزیکه‌وه‌ وه‌عی مافی مرۆڤم له ئێران دا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌واد زه‌ریف باس کرد. هه‌ره‌وها له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی له باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ به وه‌زعییه‌تی مافی مرۆڤ که له ئۆکتۆبری ٢٠١٤ و کۆبوونه‌وه‌ی شورای مافی مرۆڤ له مارسی ٢٠١٥ دا ، ئوسترالیا پێداگر بووه که له ئێران دا هه‌ڵاواردن هه‌یه به نیسبه‌تی که‌مایه‌تییه‌ ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کان به تایبه‌تی کورده‌کان. ئێمه‌ داوامان کردووه‌ که ئێران ڕێز له ئازادی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینییه‌کان بگرێ. ئێمه پێوه‌ندیمان کردووه به حکومه‌تی ئێران که هه‌ڵسوکه‌وتێکی سه‌رده‌میانه له گه‌ڵ گیراوه‌کان بکاو گیراوه‌کان ئازاد بکه‌ن.
له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ حکومه‌تی ئوسترالیا به وردی سه‌رنج ده‌داته وه‌عی مافی مرۆڤ له ئێران‌و ئێمه به به‌رده‌وامی نیگرانییه‌کانمان له باره‌ی وه‌زعی مافی مرۆڤ له گه‌ڵ ئیران دا باس ده‌که‌ین تا ئه‌و کاته‌ی وه‌زعه‌که‌ به‌ره‌و باشی ده‌چێ. من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌ زانیاریانه هه‌یه که بۆتان ناردبووم. لەگه‌ڵ رێزمدا جۆڵی بی شیپ وه‌زیری ده‌ره‌وه.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 543 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact