. . . .


23 Aug 2015

بە شداری هەیئەتێکی کۆمیته ی دانمارکی ح د ک له رێوڕەسمی به خاک سپاردن و


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی ئاگۆستی ٢٠١٥ی زایینى دەستەی نوێنەرایەتی کۆمیتەى دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سەر پەرستی کاک هیوا زەبیحی بەرپرسی کۆمیته ی حیزب له دانمارک، لە سەر بانگهێشتی بەرپرسانی کۆمەلە له شاری بروندبی، بەشداری رێورە سمی به خاک سپاردن و پرسە و سەرەخۆشی کاک عە بدوڵا بێگزادە کادر و پێشمەرگە ی دێرینی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران کۆمەڵەیان کرد، کە به هۆی نه خۆشی له وڵاتی دانمار ک کۆچی دوایی کرد. تەرمی کاک عەبدوڵا بێگزادە به ئامادە بوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی و سەدان که س له هاوسەنگەرانی و نوێنەری حیزب و لایەن ورێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکان و کوردانی دانیشتو ی ولاَته کانی دانمارک, سوئید و نۆروێژ لە گۆرستانى شارى برۆند بی به خاک ئە سپێردرا. پاشان بەشداران بەمەبەستی بەرێوە بردنی رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی له ساڵۆنێک که بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كرابوو حازر بوون. رێورەسمەکە بە سروودی ئێنترناسیۆناڵ و خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانى رێگەی رزگاری دە ستی پێکرد. پاشان پەیامی کۆمیتەى ناوەندی لە لایەن کاک سەلاح مازوچی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران کۆمەڵه خوێندرایەوە. بە دوای ئەو دا ژیاننامەی کۆچکردوو لە لایەن یەكێك له هاوسەنگەرانی پێشکەش کرا. ئینجا پەیامی حیزب و لایەنەکان خوێندرایەوە. شایانی باسەكە پەیامی پرسە و سەرەخۆشی کۆمیتەى دانمارکی حیزب له لایەن هاوڕێ خالید رەواندوست بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتە حیزب خوێندرایەوە. بەشداری شاندی کۆمیتەی دانمارکی حیزب له رێورەسمە دا لەگەڵ پێشوازی ئەندامانی بنەماڵەی کاک عەبدوڵا بێگزادە و بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمی پرسەکە بەرەوڕوو بوو.

حیزبی دێمو کراتی کوردستان ــ کۆمیتەى دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 535 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact