. . . .


22 Aug 2015

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک، لە سمینارێکی کومیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەح??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ئاگووستی ٢٠١٥ی زایینی، ڕێکخراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، بۆ باس و خواس لە سەر دوایی پیلانی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە بنکەی ناوەندی ئەو ڕێکخراوەیە لە باشووری کوردستان، لە شاری برۆندبی، سمینارێکی بۆ حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی جێگیر لەو وڵاتە ڕێکخست. سەرەتای سمینارەکە بەڕیز کاک سەیوان ئەندامی کومیتەی ناوەندنی کۆمەڵە، باسێکی وردی سەبارەت بە چۆنیەتی ئەو پیلانەی ڕژیم و هاوکات پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکە بە هۆشیاری و ئازایەتی پشمەرگەکانی کۆمەڵە پێشکەش کرد. پاشان حیزب و رێکخراوە بەشدارەکان بە پێشكەش کردنی وتار و پەیام، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕیکخراوی کۆمەڵە دووپات کردەوە و هیوایان خواست کە بۆ دژایەتی پیلان و بەرنامە دژی ئینسانییەکانی ڕژیمی ئیسلامی، هەموو حیزب و ڕێکخراوەکان یەکدەنگ و یەک دڵ، هاوکاری یەکتری بکەن.
لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی کۆمەلە لە دانمارک، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هاتوو لە هاوڕێیان خالید ڕەواندووست بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە دانمارک و ڕەحیم خالیدنژاد ئەندامی کومیتەی گشتی حیزب لەو وڵاتە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیان کرد و پەیامی پشتگیری و هاودەردی حیزبیان پێشکەش کرد. لەو پەیامەی کومیتەی حیزب لە دانمارک هاتبوو: ئێمەی وێڕای ڕیسوا کردنی ئەو کردەوە و پیلانە چەپەڵەی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران، داوای هاوکاری نزیکی حیزب و ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ بە گژا چوونەوەی پیلانەکانی ڕژیمی ئێران و پاراستنی بنکە و بارەگا و بنەماڵەی حیزب و ڕێکخراوەکان لە هەرچەشنە پەلامارێکی تێرۆریستەکانی ڕژیم. ئەو سمینارە کاتژمێر ٦ دەستی پێکردوو و کاژمێر ٨ی شەو کۆتایی پێ هات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
hdk-komala8-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 481 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact