. . . .


19 Aug 2015

لە واشنگتۆنی پایتەختی ئەمریکا، ڕێز لە حەفتا ساڵەی دامەزرانی ح د ک گی??


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: بۆ ڕێزگرتن لە حەفتا ساڵ و خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پیرۆز کردنی حەفتاهەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کومیتەی حیزب لە واشنگتۆن،ی پایتەختی ئەمریکا، بە بەشداری نوێنەری چەندین حیزبی کوردستانی، کەسایەتی سیاسی و ئەندام و دۆست و لایانگرانی حیزب، ڕێوڕەسمێکی ڕێکخست. ئەو ڕێوڕەسمە کە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی بە کاتی ئەمریکا لە پارکی " بۆل ڕەن،ی" ویرجینیا دەستی پێکرد. سەرەتا بە رنامە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و یەک خولەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان پەیامی تایبەت بەو ڕۆژە لە لایەن هاوڕێ جەمال مەحموودزادە پێشکەش کرا. بە دوای ئەو چەندین پەیامی پیرۆزبایی لایەنە بەشدارەکان خوێندرایەوە. ئینجا چەندین پارچەی هۆنراوەی شۆڕشگێرانە لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکەوە خوێندرایەوە. لە درێژەی بەرنامەکە دا بە شیرینی خوانێکی کوردانە خزمەتی میوانان کرد. ڕێوڕەسمەکە بە هەڵپەڕکێ و شادی ئامادە بووان تا کاتژمێر ٧ی ئێوارە درێژەی کێشا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
25i-gawej-2015-1.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 628 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact