. . . .


17 Aug 2015

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە ڕێوڕەسمی ٦٩ ساڵەی دامەزرانی پ د ک لە وڵاتی س?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٥ کوردی، بەرامبەر بە ١٦ی ئاگوستی ٢٠١٥ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی لیژنەی ناوچەی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سوید کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان حەمەدەین ڕەشیدی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستان، قاسم قازی و عومەر ئەمینی، لە ڕێوڕەسمی ٦٩هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دا بەشدارییان کرد. هەیئەتی حیزبمان زۆر بە گەرمی لەلایەن هەڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا و پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان و تاجە گوڵینەی ڕێزگرتن لەو ڕۆژە پیرۆزەیان پێشكەشی برایانی پارتی کرد.
لە پەڕاوێژی ئەو بەشدارییە دا هەیئەتی حیزبمان لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد و سەبارەت بە ڕەوشی ئیستای کوردستان بە گشتی و باکوور و باشووری کوردستان بە تایبەت ڕاوبۆچوونیان گۆڕییەوە.

حیزب دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 521 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact